گەرمترین 20, ئه‌یلول 2018

ئەمەزۆن بە فەرمی خزمەتگوزارییەکانی لە تورکیا دەست پێکرد

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا بەرفراوانبوونی بازرگانی ئەلیکترۆنی لە تەنها شوێنێک قەتیس نەبووە، بە تایبەتی کە دێینە سەر گەورە پێگەی ئەلیکترۆنی ئەمەزۆن، ئەو کۆمپانیایەی کە فراوانبوونی خۆی بۆ بازاڕێکی نوێ ڕاگەیاند، ئەم جارەش بەرەو تورکیا، کە خزمەتگوزارییەکانی بە زمانی تورکی بەردەست دەکات، بە هەمانشێوەی ئەوەی کە لە بەڕیتانیا و ئەڵمانیا و هۆڵەندا و جگە لەوانەش بەردەستی کردووە.

ئەمڕۆ ئەمەزۆن ئاماژەی بەوە کرد کە “زۆر بە جۆش و خرۆشن ئەمڕۆ بە ملیۆنان بەرهەم پێشکەش بە تورکەکان دەکەن بە بوونی زیاتر لە ١٠٠ خاڵی دابەشکردنی ناوخۆیی.” هەروەک ئاماژەشیان بەوە کرد کە “ئێمە ئاگاداری ئەوەین کە دەبێت لە ئاست پێشبینی کڕیارانمان دابین.”

شایەنی باسە، تورکیا بە یەکێک لە گرنگترین بازاڕەکانی جیهان و بەتایبەتیش بازرگانی ئەلیکترۆنی دادەنرێت، کە بە پێی ئامارە فەرمییەکان ٤٦ ملیۆن بەکارهێنەر لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت هەیە. نرخی بازاڕی ئەلیکترۆنی لە ٢٠١٧ گەیشتە نزیکەی ٦.٣ ملیۆن دۆلار و چاوەڕوان دەکرێت بە ڕێژەی ٣٠% بۆ ٣٥% بەرزببێتەوە.

بە پشت بەستن بە وتەکانی سام نیکۆلاسی بەڕێوەبەری ئەمەزۆن لە تورکیا، ئەمەزۆن پابەندە بە بنیاتنانی بازرگانیەکی بەرفراوان ئەمەش بە فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکان و کردنەوەی خاڵی دابەشکردن لەسەرتاسەری وڵات.

بە گوێرەی لێدوانێکی TRTworld، ئەمەزۆن بە پێشکەشکردنی بەرهەم لە ١٥ بەشی جیاواز لە تورکیا دەست بەکارەکانی دەکات و ئەم فراوانی پێشکەشکردنەش هاوشێوەی وڵاتانی ناوبراو  دەبێت.

سەرچاوە :
تاگەکان Amazon
بۆچونی تۆ