ئەپڵ
21, ئهیلول 2018
هواوەی بە دابەشکردنی پاوەربانک بەسەر ڕیزبەستوان بۆ iPhone Xs گاڵتە بە ئەپڵ دەکات

ئەمڕۆ ڕۆژی بەردەستبوونی ئایفۆنی نوێیە، بێگومان لەبەردەمی کۆگاکانی ئەپڵ ئێستا ڕیزبەستراوە و خەڵکی دەیەوێت یەکەم بن لە دەستخستنی ئایفۆنی نوێ.
تا ئەمڕۆش، شانۆ دیارەکانی پەیوەست بە پاتری بەردەوامن و سەرباری بوونی تایبەتمەندی تازە لە ئایفۆنە نوێکاندا، بەڵام هێشتا لە توانستی پاتری نەگەیشتوون بەو مۆبایلانەی پشت بەستوون بە ئەندرۆید. لە ڕاستیدا، ئەپڵ ئاماژەی بەوە داوە کە پاتریەکانی باشترکردوون بەڵام ئەگەر سەرەنج بدەن ئایفۆن تەنها بە ئایفۆن بەراوردکراوە و ئەپڵ دەڵێت لەچاو ئایفۆنەکانی پێشتر، نەوەکو بەراوردی بکات بە مۆبایلێکی تر.
شایەنی باسە، ئەم جۆرە باسانەی ئەپڵ لە هەمبەر باشترکردنی پاتری، نەیتوانیوە کۆمپانیاکان بوەستێنێت لە گاڵتەپێکردنیان. ئەوەتا لە بەردەم کۆگاکانی ئەپڵ لە سینگاپورە، برادەرانی هواوەی پاوەربانک بەسەر ڕیزبەستوان دابەش دەکەن و لەسەر پاکەتی پاوەربانکەکەش نوسراوە “Here’s a power bank. You’ll need it. Courtesy of Huawei.” کە بە مانای “بفەرموو ئەمە پاوەربانکە، پێویستت دەبێت. بەخۆڕایی لە هواوەیەوە.”

ئەوەی جێگای خەندەیە، ئەم کردارەی هواوەی بووەتە هۆی توڕەبوونی هەوادارانی خۆی بەوەی کە ئەم برادەرانەی ڕیزیان بەستووە ئەوا بە ئاسانی پاوەربانکێک بە خۆڕایی وەردەگرن، لەکاتێکدا هەوادارانی هەواوەی توانای بردنەوەی وەها پاوەربانکێکیشیان نییە بە جۆرێک لە جۆرەکان.

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!