سۆنی
21, ئەیلوول 2018
بڵاوکردنەوەی یاری PUBG بۆ پلەیستەیشن 4 لە کۆتاڕێگەکانیەتی

بە پێی دوایین هەواڵەکانی کۆریای باشوور، دەکرێت یاری PUBG کە پێشتر لە سەکۆی ئێکسبۆکس وەن بەردەستبووە ئەم ساڵ یان سەرەتاکانی ساڵی داهاتوو بۆ سەکۆی پلەیستەیشن ٤یش بەردەست بێت. ئەمە هەواڵێکی خۆشە بۆ یاریکەرانی پلەیستەیشن چونکە ماوەیەکە چاوەڕوانی یارییەکەن، کە بێیهوا بوون لەوەی یارییەکەیان بۆ بەردەست بکرێت.
یەکەم ڕاگەیاندنی هەواڵەکە لەلایەن پێگەی Eurogamerـەوە بوو، کە باس لەوە دەکرا یاری PUBG بۆ سەکۆی پلەیستەیشن ٤ لەلایەن (ماڵپەڕی هەڵسنگێنەری یارییەکان) لە کۆریا هەڵسەنگێنراوە و لە وێنەیەکدا دەرکەوتووە. وە لەوەش دیارتر ماڵپەڕی سەرەکی PUBG بۆ چارەسەری کێشەکان ناوی پلەیستەیشن ٤ و ئێکسبۆسکی تێدایە.

بڵاوکردنەوەی PUBG بۆ سەکۆیەکی نوێ دەکرێت سەرکەوتنێکی دیکەی یارییەکە بێت. هەر لە یەکەم بڵاوکردنەوەی یارییەکە لە ساڵی پاردا ڕێژەی یاریکەرانی ڕۆژانەی گەیشتە ١ ملیۆن یاریکەر و، ئێستاش داهاتی کۆمپانیای Bluewhole گەشتووەتە ١ ملیار دۆلار.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.