هەواڵ
22, ئەیلوول 2018
کۆمپانیای CAT مۆبایلی B35ـی ڕاگەیاند بە تایبەتمەندی بەهێز و پشتگیریکردنی بۆ هێڵی نەوەی چوارەم 4G

کۆمپانیای CAT لە میانەی کۆنگرەی IFAـدا هەستا بە نمایشکردنی مۆبایلی B35، وا دیارە ئێستاش کاتی ئەوەیە کە بەروار و کۆمەڵێک لە تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە ئاشکرا بکرێت، مۆبایلەکە توانایەکی بەرزی هەیە لە بەرگەگرتنی ئاو و تۆز بە شێوەیەک ئاو دەگرێت لە قوڵایی 1.2 مەتر و بۆ ماوەی 35 خولەک هەروەها بە تەواوی گونجێنراوە لەگەڵ MIL-810G کە بە هۆیەوە مۆبایلەکە دەتوانێت مامەڵە بکات لەگەڵ کەش و هەوای زۆر سارد یان زۆر گەرم.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری QVGA و بە قەبارەی 2.4 ئینج
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 205
- ڕام: 512 مێگابایت
- بیرگە: 4 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکی microSDـەوە
- توانستی پاتری: 2300 میللی ئەمپێر
- سیستمی وەگەڕخەر: KaiOS 2.5
- بەرواری بەردەستبوون: سەرەتاکانی مانگی دەیەمی داهاتوو
- نرخ: ئاشکرا نەکراوە
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.