هەواڵ
22, ئهیلول 2018
کۆمپانیای مەیزوو 2 مۆبایلی نوێی ڕاگەیاند

سەرەڕای ئەوەی لە ڕۆژی ڕابردوودا هەستا بە ڕاگەیاندنی مۆبایلی Meizu 16X و ئەمڕۆش لە کاتێکی جیاوازدا مۆبایلی Meizu 8Xـی ڕاگەیاند، لە هەمان کاتدا دوو مۆبایلی نوێی بە ناوی Meizu V8 و Meizu V8 Pro ڕاگەیاند، مۆبایلەکان خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی ئاست مامناوەندە و نرخی مۆبایلی یەکەم 115$ دۆلارە و مۆبایلی دووەمیش نرخی 160$ دۆلارە.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی Meizu V8:-

- ڕوونما: 5.7 ئینج و بە ڕوونی 720×1440 پێکسڵ
- پڕۆسێسەر: چوار ناوکی لە جۆری MediaTek MT6739
- ڕام: 3 گێگابایت
- بیرگە: 32 گێگابایت
- کامێرای پێشەوە: 5 مێگاپێکسڵ و بە کراوەی هاوێنەی f/1.9
- کامێرای پێشەوە: 13 مێگاپێکسڵ و بە کراوەی هاوێنەی f/2.2
- توانستی پاتری: 3200 میللی ئەمپێر
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراوە لە بەشی پشتەوە
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1
- ڕەنگ: ڕەش و سپی
- نرخ: 115$ دۆلار
- بەرواری بەردەستبوون: لە ئێستا دەتوانیت داواکاری پێشوەختە ئەنجام بدەیت لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیاوە و لە بەرواری 26/9/2018ـەوە بەردەست دەبێت
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی Meizu V8 Pro:-

- ڕوونما: بە قەبارەی 5.7 ئینج و بە ڕوونی 720×1440 پێکسڵ
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری MediaTek Helio P22
- ڕام: 4 گێگابایت
- بیرگە: 64 گێگابایت
- کامێرای پێشەوە: 5 مێگاپێکسڵ و بە کراوەی هاوێنەی f/1.9
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 12+5 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 3100 میللی ئەمپێر
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراوە لە بەشی پشتەوە
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1
- ڕەنگ: ڕەش و ئاڵتونی
- نرخ: 160$ دۆلار
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.