هەواڵ 22, ئه‌یلول 2018

خزمەتگوزاری Playstation Now ڕێگە بە بەشداربووان دەدات یاریەکانی Playstation 4 دابگرن

لە پێشووتردا خزمەتگوزاری Playstation Nowـی سەر بە کۆمپانیای سۆنی ڕێگری دەکرد لە داگرتنی یاریەکان لە لایەن بەشداربووانەوە بەڵام لە کۆتایدا کۆمپانیای ناوبراو ئەم تایبەتمەندیەی بەردەستکرد بۆ بەشداربووان بە شێوەیەک لە ئێستادا بەکارهێنەران دەتوانن یاریەکانی  Playstation 2 و Playstation 3 و Playstation 4 دابگرن و بە شێوەی دەرهێڵ یاریەکانیان ئەنجام بدەن، لەم بارەیەوە کۆمپانیای ناوبراو دڵنیای کردەوە کە بەم زووانە بەکارهێنەران دەتوانن سەرجەم یاریەکانی Playstation 2 دابگرن بەڵام سەبارەت بە بەکارهێنەرانی Playstation 3 پشت ڕاست نەکراوەتەوە کە ئایا ئەم تایبەتمەندیە لە داهاتوودا پشتگیری لە ئامێرەکە دەکات یاخود نا، بەکارهێنەران پاش پێگەشتنیان بە تایبەتمەندی داگرتنی یاریەکان پێویستە لەسەریان هەموو چەند ڕۆژ جار هەژمارەکەیان پەیوەستی هێڵی ئینتەرنێت بکەن هەتاوەکو بزانرێت ئایا ماوەی بەشداربوونەکەیان کۆتایی هاتووە یاخود نا.

تاگەکان Playstation Now
بۆچونی تۆ