ئەپ و نەرمەکاڵا 23, ئه‌یلول 2018

7 ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی بەردەستن لە کۆگای گووگڵ پلەی

بەردەوام ژمارەیەک لە ئەپ و یاریەکان لە کۆگای گووگڵ پلەی دەبنە خۆڕایی بۆ ماوەیەکی کاتی، بۆ ئەم هەفتەیەش ئەم ئەپ و یاریانەی خوارەوە خۆڕاین و دەتوانیت پێش ماوەی کۆتایی هاتنیان دایانبگریت.

WWW Notifier Pro – Website change detection

ئەپێکی بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت نوێترین گۆڕانکاری هەر ماڵپەڕێک ببینن لە یەکەم ساتی گۆڕانکاریەکەدا و دەتوانیت ماڵەپەڕی خوازراو لە ئەپەکەوە دیاری بکەیت. (داگرتن)

White Noise Pro: Sleep Sounds & Relax

ئەپەکە هەڵدەستێت بە کارپێکردنی چەندین دەنگی جۆراوجۆر هەتاوەکو بتوانیت بخەویت یان پشوویەک وەربگریت. (داگرتن)

Swimmetry

ئەم ئەپە تایبەتە بەو کەسانەی پاڵەوانی مەلەوانین بە هۆی ئەپەکەوە دەتوانیت ئاگاداری نوێترین هەواڵ و زانیاری ببن لە بارەی پێشبڕکێکانی تایبەت بە وەرزشی مەلەوانی. (داگرتن)

Dual Browser

ئەپێکی زۆر بەسوودە لە ڕێگایەوە دەتوانیت دوو ماڵپەڕ لە یەک کاتدا بکەیتەوە و سەردانی بکەیت. (داگرتن)

Trueshot Swing Tempo

ئەم ئەپە تایبەتە بەو کەسانەی وەرزشی گۆڵف ئەنجام دەدەن، بە شێوەیەک دەتوانیت ئەپەکە پەیوەست بکەیت بە کاتژمێرێکی زیرەکی ئەندرۆید هەتاوەکو چاودێری لێدان و شێوازی یاریکردنت بکات. (داگرتن)

STOP Headache App

ئەپەکە لە لایەن ژمارەیەک دکتۆری پشپۆڕی بەریتانیەوە دروستکراوە و لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای ژیری دەستکردەوە یارمەتی بەکارهێنەر دەدات بۆ کەمکردنەوە و چارەسەر کردنی سەر ئێشە. (داگرتن)

Caveman Chuck Adventure

لە یاریەکەدا پێویستە لەسەرت خێزانی پیاوی ئەشکەوتە ڕزگار بکەیت هەر بۆیەش دەبێت ڕێگا سەختەکان ببڕیت هەتاوەکو ڕزگاری بکەیت. (داگرتن)

تاگەکان ئەندرۆید
بۆچونی تۆ