ئای ئۆ ئێس 23, ئه‌یلول 2018

9 باشترین ئەو یارییانەی مۆبایل لە شێوەی (Battle Royale)ـن هاوشێوەی Fortnite و PUBG

پەبجی و فۆرتنایت لە ڕێژەی داگرتن کۆگاکانییان تەنی، هەردوو یارییەکە ملیۆنانان یاریکەریان هەیە، هەرچۆنێک بێت باشترین جۆری ئەو یارییانەن کە لە شێوەی (هەوڵدان بۆ ژیان)ـن. بەهۆی بەربڵاوی ئەو یارییانەی لە جۆری Battlegroundـن واتا ئەو یارییانەی یاریکەر دەبەنە ناوچەیەک و هەوڵی مانەوە بدەن، ئێستا لە بەربڵاوترین جۆرەکانن و یارییەنوێیەکانیش ئەم جۆرە یاریکردنە بەردەست دەکەن. هەروەها لە مۆبایلەکانیش زۆرێک لەم جۆرە یارییانە هەیە بەڵام ئەمە لیستی ١٠ باشترین ئەو یارییانەیە کە لە جۆری هەوڵدان بۆ مانەوە – Battlegroundـن. کرتە لە هەر ناوێک بکە بۆ داگرتن.

Conflict.io

بە تەواوی لە جۆری هەوڵدان بۆ مانەوەیە. چەندین کەلوپەل و چەکی تێدایە یاریکەر دەتوانیت ئارەزوومەندانە هەڵیان بگرێت. لە نەخشەیەک دروست دەبیت لەگەڵ ژمارەیەک کەسی تر. هەمووان ئەوەی دیکە دەکوژن تا ١ کەس دەمێنێتەوە کە دەبێتە براوە. ژمارەی یاریکەرەکان ٣٥ یاریکەرن لەگەڵ چەندین جۆری چەک – هەروەها لەگەڵ کۆنتڕۆڵێکی سادە.

[su_youtube url=”https://youtu.be/GYJ5dCU0pZg”]

Creative Destruction

ئەم یارییە بە زۆر لە یاری فۆرتنایت دەچێت، و ئەتوانین ناوی بنێین کۆپیکراوێکە لە یاری فۆرتنایت. هەرچۆنێک بێت ئەم یارییەکە نەخشەیەکی گەورەی هەیە کە ١٠٠ یاریکەر تێیدا یاری دەکەن. دەتوانن خانە دروست بکەن یان تێکی بدەن هاوشێوەی فۆرتنایت. دەتوانیت بە ٢ شێوە یاری بکەیت، شێوازی (تەقەکەری کەسی یەکەم و سێیەم)، ئەمەش تایبەتمەندییەکی دڵخۆشکەرە.

[su_youtube url=”https://youtu.be/lauk_ISySzo”]

Fortnite

یارییەکی ناسراوە. لە باشترین یارییەکانی جۆری (هەولدان بۆ مانەوە)ـیە چ لە مۆبایلەکان و چ لە کۆمپیوتەر و پلەیستەیشن ٤ و ئێکسبۆکس وەن. لە نەخشەیەکدا کە وەک دوورگە وایە، ١٠٠ یاریزان دادەبەزن و تەنیا ١ کەس دەمێنێتەوە لێیان و براوەی یارییەکە دەبێت. دەتوانیت بە بلۆک و ئاسن و تەختە بنیادنان بکەیت. چەک دەدۆزیتەوە و کەسی بەرامبەری پێدەکوژیت. ئێستاش لە مۆبایلەکان بەردەستە و تەنیا لە سیستەمی iOSـدا ١٠٠ ملیۆن داگرتنی تۆمارکردووە.

[su_youtube url=”https://youtu.be/xV5EqWBHkSc”]

Garena Free Fire

ئەمەش یەکێکە لە یارییەبەناوبانگەکان بەڵام بەهۆی یارییەکانی فۆرتنایت و پەبجی مۆبایل ناوی دامرکاوەتەوە. ٥٠ یاریکەر لە ١٠ خولەکدا تەواوی یەکتری دەکوژن و دانەیەک دەبیتە براوە. ژمارەی یاریکەرەکان ٥٠ یاریکەرن لە نەخشەیەکی قەبارە بچووک-مامناوەند. دەتوانیت لەگەڵ ٣ هاوڕێت یاری بکەیت و بەشێوەی گرووپێکی ٤-کەسی یاری بکەن هاوشێوەی پەبجی و فۆرتنایت. ئەوەی دڵخۆشکەرە لەم یارییەدا خێراییەکی زۆرە لە کاتی هێنان و بارکردنی یارییەکە.

[su_youtube url=”https://youtu.be/OJ8mzruAcyg”]

Axe.io

وەک دەزانین زۆربەی ئەو یارییانەی ioـن جۆرەکانیان بریتییە لە Battleground، وەک یارییەکانی Axe.io, Agar.io, Slither.io, Arrow.io و سەدانی تر. یەکێک لەو یارییانەی مۆبایل Axe.ioـە. نەخشەیەکی نیمچەکراوەی هەیە و گرافیکێکی جوانی هەیە. کەلوپەلەکانی شمشێر و چەقۆ و هتد تێدایە کە دەتوانیت بەرامبەرەکەتی پێ بکوژیت.

[su_youtube url=”https://youtu.be/yeuObP86MDY”]

Pixel’s Unknown Battle Ground

ئەمەش یارییەکی لەبەرگیراوەی پەبجییە بەڵام گرافیکەکەی بە شێوەی پیکسڵە بەڵام شێوازی تەقەکردن و جوڵەکانی وەک هەر یارییەکی دیکە وایە. بە هەمان شێوەی پەبجی، دادەبەزیتە خوارەوە بۆ نەخشەیەکی گەورە، چەندین جۆری چەک دەدۆزیتەوە و کەسی بەرامبەر دەکوژیت. دەتوانێت لە یارییەکەدا گفتوگۆ بکرێت، گرافیکێکی جوانی هەیە و گرافیکی نزم یان بەرز دەکرێتەوە.

Knives Out

نایڤس ئاوتیش یەکێکە لە یارییە بەناوبانگەکان و هاوشێوەی یاری پەبجییە. هەوڵدان بۆ مانەوە لە ژیان و کردنەوەی سندوقەهەڵدراوەکان و نەخشەیەکی کراوە. جوڵەی سادە و چەندین چەکی هەیە. دەتوانرێت بە گرووپ لەگەڵ هاوڕیکانت یاری بکەیت و، هەروەها گرافیکێکی پێشکەتووی هەیە. بە گشتی هاوشێوەی یاری پەبجییە و کەلوپەلەکانیش بە هەمان شێوەی ئەو یارییەیە.

[su_youtube url=”https://youtu.be/mSjRUznbOdQ”]

Rules of Survival

یاری Rules of Survival لەبەرگیراوەیەکی دیکەی پەبجییە لەگەڵ چەندین شتی هاوشێوە لەگەڵ پەبجی. لە فڕۆکەدا دادەبەزیت، چەک – کڵاوی پارێزەر و پارێزەری ئاسنین لەبەر دەکەیت. نەخشەیەکی گەورەی هەیە ١٢٠ یاریکەری تێدایە. هەروەها بە هەمان شێوەی پەبجی دەتوانرێت بە شێوەکانی تەقەکەری کەسی یەکەم و سێیەم یاری پێبکرێت کە یەکێکە لە تایبەتمەندییەباشەکانی یارییەکە.

[su_youtube url=”https://youtu.be/7VJjymr99p4″]

PUBG Mobile

بە تەواوی یارییەکی بەناوبانگە، بیرۆکەکەی لە یاری پەبجی کۆمپیوتەرەوە وەرگیراوە و وەشانی فەرمی پەبجییە بۆ مۆبایلەکان. ١٠٠ یاریزان دەکەونە ناوچەی کراوە و ١ کەس تێیدا یەکەم دەبێت. دۆخی زۆری یاریکردنی هەیە لەوانە دۆخی خێرا کە ١٠ خولەک دەبێت و تەنیا بە چەکی شۆتگەن دەبێت، هەروەها دۆخەکانی دیکە کە جەنگ و یاریکردنی نیشانەشکێنن (Sniper). هەروەها ٣ نەخشەی جیا ق قەبارە جیا لە یارییەکەدا هەیە و ئەمەش یەکێکە لە هۆکاری سەرکەوتنەکانی یارییەکە. دەتوانرێت بە هەردوو شێوەی تەقەکەری کەسی یەکەم و سێیەم یاری پێبکرێت. ڕۆژانەش ١٤ ملیۆن یاریکەری چالاکی هەیە!

[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=uCd6tbUAy6o”]
بۆچونی تۆ