سۆنی 24, ئه‌یلول 2018

سۆنی بەرهەمهێنانی ئامێری PS Vita ڕادەگرێت لە ساڵی 2019ـەوە

کۆمپانیای سۆنی ئامێری PS Vitaـی لە ساڵی 2012ـەوە بەرهەمهێنا ئەمەش وەک جێگرەوەیەک بۆ ئامێری PSP بوو، ئامێرەکەش هەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندی تەکنەلۆژی پێشکەوتوو بوو بە بەراورد بەو کاتەی تیایدا بەرهەمهێنرا بوو وەک بوونی ڕوونمای OLED کە ئەمەش شتێکی تایبەت و ناوازە بوو لە ئامێرەکەدا، بەڵام سۆنی شکستی هێنا لە بەدەستهێنانی فرۆشی زۆر بۆ ئامێرەکەی هەرچەندە ماوەیەکی درێژە کۆمپانیای ناوبراو بەرهەمهێنانی ئامێرەکەی لە بازاڕە جیهانیەکان ڕاگرتووە بەڵام لە بازاڕەکانی یاباندا بە نرخێکی گونجاو دەفرۆشرا، لە ئێستاشدا کۆمپانیای سۆنی دڵنیای کردەوە کە دەوەستێت لە بەرهەمهێنانی ئامێرەکە لە ساڵی 2019ـدا و ئاماژەشی بەوە کرد کە هیچ پلانێکی نییە بۆ بەرهەمهێنانی جێگرەوەیەک بۆ ئەم ئامێرە.

تاگەکان PS Vita
بۆچونی تۆ