10
سامسۆنگ 25, ئه‌یلول 2018

مۆبایلی Galaxy S7 Edgeـی بەکارهێنەرێک کتوپڕ گڕدەکرێت

دووبارە گڕگرتنی مۆبایلی نۆوت 9 کارەساتی نۆوت 7ـی بیر ڕۆژنامەنووسان هێنایەوە، لەو کاتەشدا کە سامسۆنگ سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە دەربارەی هۆکاری گڕگرتنەکە یەکێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی reddit وێنەیەک بڵاودەکاتەوە و تیایدا وێنەی مۆبایلی S7 Edgeـە و گڕی گرتووە، بەکارهێنەرەکە باسی ڕووداوەکە دەکات لە بڵاوکراوەکەیدا و دەڵێت مۆبایلەکەی لە گیرفانی پشتەوەی پۆشاکەکەیدا دانابوو و پاشان ویستی وێنەیەک بچرکێنێت بەڵام مۆبایلەکە هیچ وەڵامدانەوەیەکی نەبوو و کوژایەوە، پاش چەند هەوڵدانێک بۆ دووبارە کارپێکردنەوەی مۆبایلەکە بەکارهێنەر لەم هەوڵدانەی سەرکەوتوو نەبوو، پاش ئەمەش بەکارهێنەر مۆبایلەکەی لەسەر مێزێک دادەنێت و پاش تێپەڕبوونی چەند چرکەیەک مۆبایلەکە بێ هۆکار گڕدەکرێت.

دوا بە دوای ڕووداوەکە بەکارهێنەر سەردانی یەکێک لە فرۆشگاکانی تایبەت بە سامسۆنگ دەکات بەڵام کارمەندی بەرپرس پێی ڕادەگەیەنێت کە ماوەی (زەمان)ـی تایبەت بە مۆبایلەکە بەسەرچووە و هیچ کارێکیان لە دەست نایەت، پاشان بەکارهێنەر وەک ناڕەزاییەک هەڵدەستێت بە بڵاوکردنەوەی وێنەی مۆبایلەکە لە هەژماری تایبەت بە خۆی لە تۆڕی reddit ڕاستەخۆ پاش ئەم کارەی لقی سامسۆنگ لە مەغریب پەیوەندی بە بەکارهێنەرەکە دەکات و داوای لێبووردن دەکات لە بارەی خراپی مامەڵەیان و هەروەها وتیشی کە دەتوانێت مۆبایلەکەی بگۆڕێتەوە بە Galaxy S9ـیەک لە بەرامبەر سڕینەوەی بۆ سەرجەم وێنە و هەواڵە پەیوەندیدارەکانی بە گڕگرتنی مۆبایلەکەی لە وەڵامدا بەکارهێنەر ڕازی نابێت، بەڵام وا دیارە بڵاوکراوەکە لە ماوەیەکی کەمدا گەیشت بە زۆرێک لە بەکارهێنەران و دەنگۆی نایەوە ئەمەش وای کرد لە سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy S9 بێ مەرج بدات بە بەکارهێنەرەکە وەک داوای لێبووردنێک.

سەرچاوە:-

تاگەکان Galaxy S7 Edge
بۆچونی تۆ