هەواڵ
28, تشرینی یەکەم 2012
لیستی خەراپترین (Password)ـەکان بۆ ساڵی ٢٠١٢.

ئاشکرایە وشەی دەرچوون دەورێکی سەرەکی هەیە لە پاراستنی زانیارییەکانت و، ڕێگە لە هاکەرەکان دەگرێت لە دزەکردن بۆ ناو زانیارییەکانت. شارەزایان ڕای دەگەینن بوونی وشەی دەرچوونی ئەوا ئاسان هیچ ڕۆڵێکی نییە لە پاراستنی زاینارییەکان و ئەوەیشی وا لە بەکاربەران دەکات بۆ بەکارهێنانی ئەم وشە دەرچوونانە ئەوەیە ئاسانن بۆ وەبیرهێنانەوە و کەمتر لە بیریان دەچێتەوە.
خەراپترینی ئەم وەشە دەرچوونانەش وشەی password خۆیەتی و لە وشەی دەرچوونی زۆربەی ئیمەیڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چەندان شوێنی تر بەکارهاتووە، ئەمە بەبێ ئەوەی بیر لە ترسناکی ئەم جۆرە وەشە دەرچوونانە بکەنەوە کە ئاسانن بۆ هاکردن لە لایەن هاکەرەکانەوە.
لەم میانەیەوە کۆمپانیای Splashdata تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی کردنی بەرنامەکانی وشەی دەرچوون لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی دا خەراپترین وشەکانی دەرچوونی بۆ ساڵی ٢٠١٢ بڵاوکردووەتەوە.
Splashdata ئاماژە بەوەش دەدات کە خەراپترین وەشەکانی دەرچوون بۆ ئەم ساڵ ٢٠١٢ هەروەکو ساڵی پار ٢٠١١ وان بەڵام بە بوونی چەند وشەیەکی نوێ بۆ ناو لیستەکە، کە ئەمانەی خوارەوەن پلە بە پلە:
- password
- 123456
- 12345678
- abc123
- qwerty
- monkey
- letmein
- dragon
- 111111
- baseball
- iloveyou
- trustno1
- 1234567
- sunshine
- master
- 123123
- welcome
- shadow
- ashley
- football
- jesus
- michael
- ninja
- mustang
- password1
دڵنیام لە کوردستانی خۆشمان کۆمەڵێک لەم وشەی دەرچونانەی سەروە باون بە زیاد لەمانەی خوارەوە:
- Kurdistan
- ژمارە مۆبایلەکەت
- ناوی شارەکەت
- ناوی خۆت و تەمەنت
تۆش لە خوارەوە بە کۆمێنت بەشداری بکە و بزانە تا ئێستا کام لەم پاسۆردانەت بکارهێناوە یان گەر پاسۆردێک دەزانیت باوە بینوسە:
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!