10
هەواڵ 25, ئه‌یلول 2018

دزەپێکردنی وێنە فەرمیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیای هواوەی Mate 20 Pro

بە درێژایی ڕۆژانی ڕابردوو هەواڵە دزەپێکراوەکان دەربارەی مۆبایلی Mate 20 Pro بەردەوام بوو، لە کاتژمێرە کەمەکانی ڕابردووشدا ماڵپەڕی WinFutureـی ئەڵمانی هەستا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی فەرمی مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیای هواوەی کە ئەویش Mate 20 Proـیە، وێنەکەش ئەوە پشت ڕاست دەکاتەوە کە لە ڕووی دیزاینەوە مۆبایلەکە هەڵگری نۆچ دەبێت لە بەشی پێشەوەی ڕوونما لەگەڵ بوونی سێ کامێرا لە بەشی پشتەوەی کە لە نێو چوارگۆشەیەکدایە لەگەڵ ئەوەشدا لەوانەیە مۆبایلەکە هەڵگری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما بێت چونکە لە بەشی پشتەوەی هیچ شوێنێکی هەستەوەرەکە دیار نییە.

هەروەها لە ڕووی تایبەتمەندیەوە مۆبایلەکە دەبێتە یەکەمین مۆبایل کە خاوەنی پڕۆسێسەرە نوێیەکەی هواوەیە ئەویش Kirin 980ـیە، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی ڕوونمایەکی گەورە دەبێت لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەی 8 گێگابایت و بیرگەیەکیش بە قەبارەی 256 گێگابایت، سەرەڕای ئەمانەش خاوەنی سێ کامێرا دەبێت لە بەشی پشتەوەی لەگەڵ پاتریەک بە توانستێکی گەورە کە 4000 میللی ئەمپێرە، بە پێی هەواڵە دزەپێکراوەکانیش مۆبایلەکە پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا و بێ تەل دەکات و ئەم تایبەتمەندیانەش هەموویان کاردەکەن لەسەر سیستمی ئەندرۆید پای.

تاگەکان Mate 20 Pro
بۆچونی تۆ