ئەپ و نەرمەکاڵا
25, ئهیلول 2018
وێبگەڕی Opera Touch لەسەر سیستمی ئەندرۆید نوێکاری پێدەگات

کۆمپانیای ئۆپێرا لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا وێبگەڕی Opera Touchـی ڕاگەیاند و بەم زووانەش بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنەرانی سیستمی ئای ئۆ ئێس، لە ئێستادا وێبگەڕەکە بۆ سیستمی ئەندرۆید نوێکاریەکی دیکەی پێ گەیشتووە تیایدا باری تاریک (شەو)ـی بۆ زیاد بووە و دەتوانیت لە بەشی ڕێکخستنەکانی وێبگەڕەکەوە چالاک یان ناچالاکی بکەیت، شایەنی باسیشە لەم نوێکاریەیدا وێبگەڕەکە تەنها ئەم تایبەتمەندیەی بۆ زیاد بووە لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک کێشەی تێدا چارەسەر کراوە هەتاوەکو وێبگەڕەکە زیاتر جێگیر ببێت.

لەم بەستەرەوە وێبگەڕەکە نوێبکەرەوە (Opera Touch)
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.