ئامێرە هەمەجۆرەکان
26, ئهیلول 2018
مایکرۆسۆفت تەختەکلیلی Razerـی بۆ Xbox One ئاشکرا کرد

لە دوای هاوبەشیکردنی لەگەڵ کۆمپانیای ڕەیزەر بۆ پەرەپێدانی تەختەکلیل بۆ ئامێرەکانی ئێکسبۆکس وەن، ئەمڕۆ مایکرۆسۆفت تەختەکلیل(کیبۆرد)ـێکی تایبەتی بۆ ئامێرەکەی ئاشکرا کرد کە لەلایەن کۆمپانیای ڕەیزەرەوە پەرەپێدراوە. واتا لەمەودوا بە فەرمی مایکرۆسۆفت پشتگیری لە کۆنتڕۆڵی ماوس و کیبۆرد دەکات و لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەچێتە ژێر تاقیکردنەوەی یاریکەران. تایبەتمەندی ئەم تەختەکلیلە ئاستبەرزە. ڕەنگی جۆراوجۆری جوڵاوی هەیە، دەتوانرێت بە وایەر و بێ وایەر کاری پێبکرێت. هەروەها مایکیش لە خۆ دەگرێت و دەتوانرێت قسەی پێبکرێت.
ماوس و تەختەکلیل لەلایەن یارییەکانی سەکۆی ئێکسبۆسەوە پشتگیری نەکراوە، لەوانەیە بڵاوکردنەوەی ئەم تەختەکلیلە لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە ببێتە هۆی کێشە بۆ ستۆدیۆکانی بەرهەمهێنانی یارییەکان بە هۆی باڵادەستی کۆنتڕۆڵکردنی ماوس و تەختەکلیلەوە و دروستبوونی کێشە بۆ یاریکەرانی دەسک، کە هەندێک کۆمپانیا ناچارە بە قەدەغەکردنی ئەم جۆرە کۆنتڕۆڵکردنە، بۆیە مایکرۆسۆفت لە هەوڵدایە لەگەڵ ستۆدیۆی بەرهەمهێنەری یارییەکان گفتوگۆ بکات تا پشتگیری کۆنتڕۆڵی ماوس و تەختەکلیل بۆ یارییەکانیان بکەن.
لە ڕۆژی ١٠ی مانگی ١٠ مایکرۆسۆفت زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم تەختەکلیلە ئاشکرا دەکات
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.