ئەپ و نەرمەکاڵا
27, ئەیلوول 2018
7 ئەپڵیکەیشن بۆ ماوەیەکی کاتی بە خۆڕایی بەردەستن لە کۆگای گووگڵ پلەیدا

هەموو کات ژمارەیەک ئەپی بەسوود لە کۆگای گووگڵ پلەیدا دەبنە خۆڕایی و ئەمانەی خوارەوەش باشترینیانن.
Cambi Photo Camera

ئەپەکە ڕێگەت پێ دەدات بە باشترین شێوە دەستکاری وێنەکانت بکەیت و کاریگەریەکی ناوازەیان بۆ زیاد بکەیت. (داگرتن)
Temperature Converter and Calculator

ئەپێکی بەسوودە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت یەکەی سیلیزی بگۆڕیت بۆ فەهرەنهایت و بە پێچەوانەوەش. (داگرتن)
VAPORWAVE Keyboard Ω

تەختەکلیلێکی ناوازەیە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە ڕووکاری تەختەکلیلەکەت بە تەواوی بگۆڕیت لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت پیتەکان بە شێوازی سەیر بنووسیت. (داگرتن)
Flight Ninja | Cheap, Best Holiday Flights deals

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت هەرزانترین نرخەکانی گەشتکردن بە فڕۆکەت دەست بکەوێت. (داگرتن)
Speccy Spectrum Analyzer

ئەم ئەپە کاردەکات لەسەر پیشاندانی دەنگە بیستراو و نەبیستراوەکانی دەوروبەرت بە شێوەی هێڵکاری یان شەپۆل. (داگرتن)
voice recorder pro

ئەپەکە خاوەنی ڕووکاری سادە و ئاسانە بۆ بەکارهێنان و دەتوانیت لە ڕێگەیەوە دەنگ تۆمار بکەیت بە جۆرایەتیەکی بەرز. (داگرتن)
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.