هەواڵ 27, ئه‌یلول 2018

نوێترین تایبەتمەندیە دزەپێکراوەکانی مۆبایلی LG V40 ThinQ پێش ڕاگەیاندنی بە فەرمی

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆنگرەی ڕاگەیاندنی مۆبایلی LG V40 ThinQ کە لە بەرواری 3/10/2018 دەبێت هەواڵە دزەپێکراوەکان زیاتر دەبن دەربارەی مۆبایلەکە، بە پێی وتەی دزەپێکەری بەناوبانگ @evleaks کە هەستاوە بە ئاشکرا کردنی سەرجەم تایبەتمەندی و دیزاینی مۆبایلەکە، مۆبایلە نوێیەکەی ئێڵ جی خاوەنی سێ کامێرا دەبێت لە بەشی پشتەوە لەگەڵ دوو کامێرا لە بەشی پێشەوە لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی هەستەوەری پەنجەمۆرە لە بەشی پشتەوە و هەروەها هەڵگری دوگمەیەکی تایبەتە بە خزمەتگوزاری Google Assistant.

گرنگترین تایبەتمەندیە دزەپێکراوەکانی:-

  • ڕوونما: لە جۆری FullVision OLED و بە قەبارەی 6.4 ئینج و بە ڕوونی 3120×1440 پێکسڵ و داپۆشراوە بە چینێک لە شوشەی پارێزەری Gorilla Glass 5
  • پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری Snapdragon 845
  • پڕۆسێسەری گرافیک: Adreno 630
  • ڕام: 6 گێگابایت
  • بیرگە: 64 یان 128 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە microSD زیادبکرێت هەتاوەکو 2 تێرابایت
  • کامێرای پشتەوە: سێ کامێرا بە ڕوونی 12+16+12 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پێشەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 8+5 مێگاپێکسڵ
  • توانستی پاتری: 3300 میللی ئەمپێر و پشتگیری دەکات لە بارگاویکردنەوەی خێرا و بێ تەل
  • پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر لە بەشی پشتەوەی جێگیر کراوە
  • دەرچە: لە جۆری usb type C
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری LG UX
  • نرخ: نەزانراوە
  • بەرواری ڕاگەیاندن: 3/10/2018
تاگەکان LG V40 ThinQ
بۆچونی تۆ