سامسۆنگ 27, ئه‌یلول 2018

مۆبایلی Galaxy P30 هەڵگری هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما دەبێت

بە پێی ماڵپەڕی SamMobile هەندێک زانیاری دەرکەوتوون دەربارەی یەکەم مۆبایلی کۆمپانیای سامسۆنگ کە هەڵگری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما دەبێت ئەویش بە ناوی P30ـەوە دەبێت، هەروەها ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە مۆبایلەکە خاوەنی بیرگەیەک دەبێت بە قەبارەی 64 و 128 گێگابایت و پێشبینیش دەکرێت بەردەست ببێت بە ڕەنگە سەرەکیەکانی شین و پەمەیی و ڕەش و سوور، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵگری ناوی SM-G6200 دەبێت و ئەگەریش هەیە کە سامسۆنگ جۆری Plus لە مۆبایلەکە بەردەست بکات لە ئێستاشدا مۆبایلەکە ناسراوە بە P30 بەڵام لەوانەیە ئەمە ناوی کۆتایی مۆبایلەکە نەبێت، بەڵام سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی دیکەی مۆبایلەکە ئەوا هەڵگری ڕوونمایەک دەبێت لە جۆری LCD بە پەنجەمۆری ژێر ڕوونماوە بێ ئاشکرا کردنی هیچ زانیاریەکی دیکە لە بارەیەوە، سەبارەت بە ڕاگەیاندن ماڵەپەڕەکە پێشبینی دەکات یەکەمجار مۆبایلەکە لە وڵاتی چین ڕابگەیەندرێت بە کۆتایی هاتنی ئەمساڵ.

تاگەکان Galaxy P30
بۆچونی تۆ