کۆمپیوتەر
27, ئهیلول 2018
نرخ و تایبەتمەندییەکانی لاپتۆپی MSI GL73

لاپتۆپی GL73ی کۆمپانیای MSI کە لە کۆمپانیا هەرە بەناوبانگەکانی بواری ئامێرەکانی یارییە ڤیدیۆییەکانە جێگرەوەی GL72Mە و هەرچەندە ٣مم ئەستوورترە بەڵام پڕۆسێسەرەکانی هی نەوەی هەشتەمن و هەر سێ دەرچەی USB-Aیەکەی لە جۆری USB 3ن و دەرچەیەکی Type-Cیشی هەیە.
لاپتۆپەکە بە هەریەک لە پڕۆسێسەرەکانی Core i5-8300H و Core i7-8750H بەردەستە و هەریەک لە Geforce GTX 1050 و GTX 1050 Ti بریتین لە هەڵبژاردەکانی گرافیک کارد لەم لاپتۆپەدا، ڕوونمای لاپتۆکە ١٧.٣ ئینجە، فوول ئێچ دییە و لە جۆری TNە، تەختەکلیلی لاپتۆپەکە خاوەن ڕووناککەرەوەی LEDی سوورە.

لاپتۆپەکە دوو جێگای تایبەتی هەیە بۆ بیرگەکانی HDD و SSD و دەکرێت ڕامەکەشی تا ٣٢گب بەرز بکرێتەوە، بەداخەوە فراوانی پاترییەکەی تەنها ٤٤Whە کە بێگومان کەمە بۆ ڕوونمایەکی ئاوا گەورە!
لاپتۆپەکە نرخی لەچاو تایبەتمەندییەکانی تا ڕاددەیەکی باش گونجاوە و لە ٩٢٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات و کۆمەڵێک دیاریشی لەگەڵدایە.
کڕینی لاپتۆپەکە لە Amazon.

محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.