10
ئەپڵ 27, ئه‌یلول 2018

بەرگەگرتنی iPhone Xs لە ژێر تاقیکردنەوەی سەختدا لەم چەند ڤیدیۆیەدا ببینە

بێگومان لەگەڵ ڕاگەیاندنی iPhone Xs، ئەپڵ زۆر بە چڕی وەسفی ئایفۆنە نوێیەکانی خۆی کرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئایفۆنە نوێیەکان خاوەنی بەهێزترین شوشەن کە تا ئێستا لە مۆبایلدا بەکارهاتبن. بەم بۆنەیەوە، لەگەڵ دەرچوونی لە بازاڕەکان بە خێرایی چەند کەسێک ئەم ئایفۆنە نوێیەیان لە چەند دۆخێکدا تاقیکردەوە بۆ ئەوەی بزانرێت تا چەند وەسفەکانی ئەپڵ لە ئاستی خۆیدا بووە. نامەوێت زیاتر باسی بکەم، بفەرموون خۆتان بینەربن و بڕیار بدەن 😁.

تاقیکردنەوەی بەربوونەوە:

[su_youtube url=”https://youtu.be/KFbvMWa8I8A”]

ئەم پارچە ڤیدیۆیە تاقیکردنەوەی بەربوونەوەی ئایفۆن ئەنجام دەدات، کە یەکێکە لە هەرە حاڵەتە دیارەکان لە نێو بەکارهێنەران.

تاقیکردنەوەی بەرگەگرتنی بۆ ئاو:

[su_youtube url=”https://youtu.be/4LMqqJKbLfA”]

ئەم پارچە ڤیدیۆیە ئایفۆنە نوێیەکان دەخاتە ژێر تاقیکردنەوەی بەرگەگرتنیان بۆ ئاو.

تاقیکردنەوەی بەرگەگرتن بۆ شوخت:

[su_youtube url=”https://youtu.be/oT6VL4x-rHY”]

لەم پارچە ڤیدیۆیە ئایفۆنە نوێیەکەی ئەپڵ دەخرێتە ژێر ئەشکەنجە و بەرگەگرتنی بۆ شوخت تاقیدەکرێتەوە.

کۆتایی و تاقیکردنەوەی لێدان بە چەکوش:

[su_youtube url=”https://youtu.be/cXMaH_EVHm8″]

ئەگەر دەتەوێت بە چەکوش لە ئایفۆنەکەت بدەیت، ئەوا ئەم ڤیدیۆیە بۆ تۆیە. بینەربن 🤪😂.

تاگەکان Apple
بۆچونی تۆ