ماک
27, ئهیلول 2018
بەم ئەپە بچوکە بە خێرایی ئاڵوگۆڕ لە نێوان دۆخی تاریک و ڕووناک لە سیستەمی macOS Mojave بکە

یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکان لە وەشانی نوێی ماک ئۆ ئێس مۆهاڤی بریتیبوو لە دۆخی تاریک Dark Mode. شایەنی باسە ئەم دۆخە تەواوی سیستەمەکەی گرتۆتەوە بە ئەپە نێوخۆییەکان و ئەو ئەپانەیشی کە گەشەپێدەران خۆیان زیادیانکردووە. ئەم تایبەتمەندییە لەگەڵ دوو پاشبنەما واتە باکگراوند هات کە لەگەڵ شەو و ڕۆژدا خۆیان دەگونجێنن.
بەڵام بەداخەوە، دۆخی تاریک لەگەڵ شەو و ڕۆژ گۆڕانکاری بەسەردا نایەت، واتە بە پێی کاتەکانی ڕۆژ هیچ گۆڕانکاریەک بەدی ناکرێت. لەجیاتی ئەوە لە System Preferences لە ژێر بەشی General دەبێت خۆت بیگۆڕیت بۆ دۆخی ڕووناک و دۆخی تاریک.
خۆشبەختانە، ئەپێک بەناوی NightOwl ئەم کردارەی ئاسان کردووە و خۆکارانە بەگوێرەی شەو و ڕۆژ دۆخەکان دەگۆڕێت. لەم بەستەرەوە کرتە بکە و ئەپەکە بۆ ماکەکەت دابگرە.

دۆخی تاریکی مۆهاڤیت بەکارهێناوە؟ بەنیازی NightOwl بەکاربهێنیت؟ لە کۆمێنتەکان ڕای خۆت بنوسە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!