ئەندرۆید
29, ئەیلوول 2018
ئامارەکانی ئەندرۆید: پای هێشتا لە دەرەوەی ئامارەکانە و نوگەت بەردەوامە لە پێشەنگی

بە گشتی هەموو مانگێگ گووگڵ دوایین ئامارەکانی خۆی بۆ سیستەمی ئەندرۆید ڕادەگەیەنێت، ئەمەش لە پێناو زانینی ڕێژەی ئەو ئامێرانەی کە ئەندرۆید بەکاردەهێنن لەگەڵ وەشانی ئەو ئەندرۆیدەی لەسەر ئەو ئامێرانەیە.
بە گوێرەی ئامارە نوێیەکە هەریەک لە ئەندرۆید ئۆریۆ ٨ و ٨.١ بەردەوامن لە گەشەسەندن و بە گشتی گەیشتوونەتە ١٩.٢%، لە بەرامبەردا وەشانی نوگەت بە ٧ و ٧.١ لە بەربڵاوترینەکانی وەشانی ئەندرۆیدن، کە ٢٩.٣%ـیە.
پلەی سێیەم مارشماڵۆو بە ڕێژەی ٢١.٦% بردویەتی، پاشان لۆلیپۆپ بە وەشانی ٥ و ٥.١ بە ڕێژەی ١٨.٣%، پاشان ئەم ڕێژەیە لە وەشانە کۆنەکان بەرەو کەمی دەڕوات، بۆ نمونە بۆ کیت کات تەنها ٧.٨%ـە، ٢.٧% بۆ جێلی بین، وە ٠.٣% بۆ ئایکس کریم سانویج و ٠.٣%ـش بۆ جینجەر برێد.
جێگای ئاماژەیە، ئەم ئامارە لە ماوەی ٧ ڕۆژدا کۆکراونەتەوە کە لە ٢٨ی ٩ کۆتایی پێهاتووە، وە هیچ وەشانێکی ئەندرۆید لەخۆی ناگرێت کە ڕێژەکەی زیاتر نەبێت لە ٠.١%، ئەمەش واتای وایە تائێستا وەشانی ئەندرۆید ٩ پای نەگەیشتۆتە ئەم ڕێژەیە، هەر لەبەرئەوەشە کە لە خشتەکە بوونی نییە.

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!