ئۆپۆ 30, ئه‌یلول 2018

ئۆپۆ مۆبایلی Realme C1ـی ڕاگەیاند بە پاتریەکی بەهێز و نرخێکی کەم

لە میانەی کۆنگرەی ڕاگەیاندنی مۆبایلی Realme 2 Proـدا کۆمپانیای ئۆپۆ مۆبایلێکی دیکەی ڕاگەیاند بە ناوی Realme C1، مۆبایلەکە هەرزانترین مۆبایلی کۆمپانیایە هەتاوەکو ئێستا چونکە نرخی تەنها 96$ دۆلارە، Realme C1 خاوەنی دیزاینێکی هاوشێوەی مۆبایلی Realme 2ـە و لە ڕووی تایبەتمەندیشەوە هەمان تایبەتمەندیان هەیە بەڵام بە بیرگەیەکی کەمتر سەرەڕای ئەوەش خاوەنی دوو کامێرایە لە بەشی پشتەوە لەگەڵ پاتریەکی توانست گەورە.

گرنگترین تایبەتەمەندیەکانی:-

  • ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.2 ئینج و بە ڕوونی 720×1520 پێکسڵ
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 450
  • ڕام: 2 گێگابایت
  • بیرگە: 16 گێگابایت و دەتوانرێت زیادبکرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکی microSD هەتاوەکو 256 گێگابایت
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری ColorOS 5.1
  • کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13+2 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پێشەوە: 5 مێگاپێکسڵ
  • پاراستن: هەستەوەری ناسەرەوەی ڕووخسار
  • توانستی پاتری: 4230 میللی ئەمپێر
  • نرخ: 96$ دۆلار
  • بەرواری فرۆشتن: بە فەرمی لە 11/10/2018 بەردەست دەبێت لە ماڵپەڕی Flipkart
تاگەکان Realme C1
بۆچونی تۆ