هەواڵ
1, تشرینی یهكهم 2018
بە فەرمی ڕاگەیاندنی مۆبایلی Huawei Y9 جۆری 2019

کۆمپانیای هواوەی مۆبایلی Huawei Y9 جۆری 2019ـی ڕاگەیاند بێ ئاشکرا کردنی نرخ و کاتی بەردەستبوونی، مۆبایلەکە خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری IPS LCD لەگەڵ دوو کامێرا لە بەشی پێشەوە و دوو کامێراش لە بەشی پشتەوە سەرەڕای ئەوەش خاوەنی باتریەکە بە توانستی 3900 میللی ئەمپێر.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.5 ئینج و بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ
- پڕۆسێسەر: Kirin 710
- ڕام: 4 یان 6 گێگابایت
- بیرگە: 64 یان 128 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکی microSD هەتاوەکو 256 گێگابایت
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 16+2 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13+2 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 4000 میللی ئەمپێر
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری EMUI 8.2
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراوە لە بەشی پشتەوە
- نرخ: ئاشکرا نەکراوە
- بەرواری بەردەستبوون: ئاشکرا نەکراوە
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.