ئاسایشی ئەلیکترۆنی
2, تشرینی یهكهم 2018
زانیاریەکانی داخڵ بوونی بەکارهێنەرانی فەیسبووک بە 2.60$ دۆلار دەفرۆشرێن لە Dark Webـدا

بێگومان زانیاریە کەسێتیەکانی بەکارهێنەر وەکو گەنجینەیەکە بۆ کۆمپانیاکان هەتاوەکو لە ڕێگەیەوە ڕیکلامەکان ئاڕاستەی بەکارهێنەر بکرێت، بەڵام لە ئێستادا زانیاریەکانی داخڵ بوونی بەکارهێنەرانی فەیسبووک بە نرخێکی زۆر کەم دەفرۆشرێن کە ئەویش 2.60$ دۆلارە لە Dark Webـدا و لە لایەن هاککەرانەوە، وەک ئاشکرایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێژەی زیاتر لە 50 ملیۆن لە بەکارهێنەرانی فەیسبووک ڕووبەڕووی بردنی زانیاری و هاککردن بوونەوە هەر بۆیەش ئاساییە ئەگەر ببیستین هەژماری بەکارهێنەران و زانیاریەکانیان دەفرۆشرێن بەڵام ئەوەی مەترسیدارە ئەوەیە کە ئەم زانیاریانە تەنها بە چەند دۆلارێک مامەڵەیان پێوە دەکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی Money Guru پێکهاتەکانی ئیمەیڵی ئەلیکترۆنی بە بەشێک لە زانیاریەکانی داخڵ بوونی بەکارهێنەر دادەنرێت ئەمەش بە هەمان شێوە مامەڵەی پێوە دەکرێت لە ئینتەرنێتی تاریکدا و هەر بەکارهێنەرێکیش وێبگەڕ و ناونیشانی ڕاستی ئەم ماڵپەڕەی لەلایدا بەردەست بێت دەتوانێت کڕینی لێوە ئەنجام بدات، بەڵام ئەمە لێرەدا ناوەستێت و کارەکە زیاتر مەترسیدار دەبێت چونکە زانیاریە بانکیەکانیش لە ئینتەرێتی ڕەشدا بەردەستە بە شێوەیەک نرخی پێناسە بانکیەکان یان کەسێتیەکان بەردەستن بە نرخێکی کەمتر لە 14$ دۆلار یان 19.50$ دۆلار.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.