مایکرۆسۆفت
3, تشرینی یهكهم 2018
وەشانە نایابەکەی Windows 10 October 2018 Update بەردەستە بۆ داگرتن

دوێنی شەو کاتژمێر ١١ بەکاتی هەولێر – کوردستان لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا، کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت بە فەرمی Windows 10 October 2018 Updateـی ڕاگەیاند و هەر دوێنێش بەردەست بوو بۆ داگرتن.
ژمارەی RTM بۆ ئەم وەشانە 17763 یە و بۆ گشتیەکەیشی 1809 یە. لەم وەشانەدا جەخت لە Productivity و Security و پشتگیریکردنی باشتری ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید کراوەتەوە. ئەم وەشانە بە شێوەیەکی زۆر ڕێکخراو ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە ژیانیان ئاسانتر بکەن و بەبێ کێشە کارەکانیان ڕاپەڕێنن.
شایەنی باسە، لە ڕێگەی بەشی Update and Security لە ناو Windows Settings دەتوانن ویندۆز ١٠ یەکەتان بەرزبکەنەوە بۆ ئەم وەشانە و چێژ لە نوێکارییەکان وەرگرن.
لە بابەتێکی تایبەتدا ئاماژە بە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم وەشانە دەکەین و لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!