هەواڵ
3, تشرینی یهكهم 2018
چەند وێنەیەکی دزەپێکراوی مۆبایلی OnePlus 6T دیزاینی تەواوەتی مۆبایلەکە ئاشکرا دەکات

بڕیارە کۆمپانیای وەن پڵەس مۆبایلی OnePlus 6T لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بە فەرمی ڕابگەیەنێت بەڵام وەک هەمیشە و پێش بڵاوبوونەوەی بەرهەمەکان بە فەرمی ژمارەیەک هەواڵی دزەپێکراویان لە بارەوە بڵاودەبێتەوە، ئەم جارەش ڕۆلاند کوانت چەند وێنەیەکی مۆبایلی داهاتووی کۆمپانیای وەن پڵەسی دزەپێکردووە و تیایدا مۆبایلەکە لە هەموو ڕوویەکەوە دەردەکەوێت، دەبینین مۆبایلەکە هەڵگری ڕوونمایەکە لە جۆری OELD بە قەبارەی 6.41 ئینج لەگەڵ پشتگیری کردنی بۆ هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما هەروەها خاوەنی نۆچێکی بچوکە لە بەشی سەرەوەی ڕوونما کە هاوشێوەی مۆبایلی Oppo R17ـە و هەڵگری دوو کامێرایە لە بەشی پشتەوە، هەروەها وا دیارە مۆبایلەکە بە دوو ڕەنگ بەردەست دەبێت ئەوانیش ڕەشی ئاوێنەیی و ڕەشی نیوە شەوە و بە هەمان شێوەی مۆبایلی OnePlus 6 خاوەنی تایبەتمەندی بارگاویکەرەوەی بێ تەل نابێت.





هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.