هەواڵ 3, تشرینی یه‌كه‌م 2018

دزەپێکردنی ڤیدیۆی ڕیکلامی مۆبایلی Mate 20 Pro

لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەیەک هەواڵی دزەپێکراو لە بارەی بیرگەی مۆبایلەکانی Mate 20 بڵاوبووەوە و ڕۆژی ڕابردووش ڤیدیۆی ڕیکلامی مۆبایلی Mate 20 Pro دزەپێکرا، بە تەماشاکردنی ڤیدیۆکە بۆمان دەردەکەوێت کە هاوشێوەی هەواڵە دزەپێکراوەکانە کە لە پێشوودا باسی لێوەکرابوون، سەبارەت بە مۆبایلەکە لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە مۆبایلەکە خاوەنی سێ کامێرایە لە بەشی پشتەوەی لەگەڵ ڕوونمایەک کە زۆرینەی بەشی پێشەوەی مۆبایلەکەی داگیرکردووە و تیایدا نۆچێک دەردەکەوێت کە لە شێوەی دڵۆپەیە.

هەروەها لە ڤیدیۆکەدا وا دەردەکەوێت کە مۆبایلەکە سەرەتا بۆ وڵاتە چینیەکانە و ئاماژە بەوەش کراوە کە ڕامی مۆبایلەکە بە قەبارەی 8 گێگابایت دەبێت لەگەڵ بیرگەیەک بە قەبارەیەکی گەورە کە دەگاتە 512 گێگابایت سەرەڕای ئەوەش هەڵگری پڕۆسێسەری Kirin 980 دەبێت، جێگای ئاماژەشە بە هۆکاری ئەوەی نۆچەکە لە شێوەی دڵۆپەیە بۆیە وا پێشبینی دەکرێت کە ئەم جۆرەیان Mate 20 Pro بێت چونکە هەواڵە دزەپێکراوەکان لە پێشووترد ئاماژەیان بەوە کردبوو کە Mate 20 هەڵگری نۆچێکی هاوشێوەی مۆبایلەکانی iPhone X دەبێت.

تاگەکان Mate 20 Pro
بۆچونی تۆ