مایکرۆسۆفت
3, تشرینی یەکەم 2018
کۆمپیوتەری Surface Studio 2 بە ڕوونمایەکی باشتر و گرافیکی بەهێزترەوە نمایشکرا

لە کۆنگرەکەی دوێنێی مایکڕۆسۆفت چەند بەرهەمێکی ناوازە نمایشکران. زنجیرەی سێرفس ستودیۆ بێ بەش نەبوو لەم نمایشانەی دوێنی و نەوەیەکی نوێی بەناوی Surface Studio 2 لێ نمایشکرا.
ئەم نەوەیە هەمان شێوە دیزاینی نەوەی یەکەمی هەیە بەڵام بە نوێکاری و بەرزکردنەوەی ڕەقاواڵەی ناوەکییەوە. Surface Studio 2 بە گرافیکێک کە ٥٠% بەهێزترە بەردەست دەبێت و ڕوونماکەیشی باشترکراوە کە ٣٨% ڕووناکتر و ٢٢% جوانتر و جیاوازتر. ئەم نەوەیە پڕۆسێسەرەکەی تا نەوەی حەوتەمی Core i7 بەردەستە و تا ٢ تێراباتیش بۆ بیرگەکەی. هەروەک پشتگیری لە Surface Pen بە tilt Sensitivityـیەوە دەکات.

پوختەی تایبەتمەندییەکانی:
- ڕوونما: 28 ئینج بە ڕوونی (4500×3000, 192ppi) لە جۆری PixelSense.
- پڕۆسێسەر: Core i7-7820HQ
- گرافیک: Nvidia GeForce GTX 1060 (6GB) یان GTX 1070 (8GB
- ڕام: 16GB or 32GB DDR4
- بیرگە: 1TB یان 2TB SSD
- دەرچەکان: 4 USB 3.0 Type A ports, Gigabit ethernet, SD card reader, USB-C, headphone jack
- کامێرا: 5MP (پێشەوە)، پشتگیری لە Windows Hello دەکات
- وایەرلێس: 802.11 a/b/g/n/ac; Bluetooth 4.1
- سیستەمی کارگێری: Windows 10 Pro
- ڕەنگ: زیوی

ئەم ئامێرە بەنرخی ٣,٤٩٩ دۆلار بە ماوس و پێنوسی سێرفس و تەختەکلیەوە لە ١٦ـی ئەم مانگەوە بەردەست دەبێت، هەروەک دەتوانرێت لە ئێستاوە خۆ تۆمارکردنی پێشوەختەی بۆ بکریت لەم بەستەرەوە لەسەر فرۆشگای مایکڕۆسۆفت.

ڤیدیۆی ڕیکلامی فەرمی سێرفس ستودیۆ ٢ ببینە:
[su_youtube url=”https://youtu.be/RmVAbB3M-4Y”]
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!