ئەندرۆید
3, تشرینی یهكهم 2018
باشترین 7 یاری نوێ بۆ مۆبایلی ئەندرۆیدەکەت دابگرە

بەردەوام کۆگای گووگڵ پلەی یاری نوێ و بە چێژ بەردەست دەکات لە کۆگای گووگڵ پلەی، ئەمانەی خوارەوەش دیارترینیانن.
Dragalia Lost

یاریەکە یەکێکە لە نوێترین بەرهەمەکانی نینتێندۆ تیایدا هەڵدەستیت بە بەزاندنی ژمارەیەک دوژمن هەتاوەکو دەگەیتە دوژمنە سەرەکیەکەت بۆ هەر ئاستێکدا و بە گرافیکێکی نایاب. (داگرتن)
BLACK COMMAND

یاریەکی جەنگیە تیایدا پێویستە لەسەرت هێزەکانت ڕێکبخەیت و کۆیانبکەیتەوە هەتاوەکو ببیتە براوە لە مەیدانی جەنگدا. (داگرتن)
Krikey

ئەم یاریە جیاواز لە یاریەکانی دیکە شێوەی لە سەکۆی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەچێت بە شێوەیەک ڕێگەت پێدەجات یاری بکەیت لەگەڵ هاوڕێکانت لە ڕێگای تەکنیکی ژیری دەستکردەوە. (داگرتن)
Hooky Crook

یاریەکی بە چێژە و پێویستە لەسەرت یارمەتی پشیلەیەکی دز بدەیت هەتاوەکو لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر خۆی هەڵبدات و ئەڵماسەکان کۆبکاتەوە. (داگرتن)
Mr. Mustachio : #100 Rounds

یاریەکە بنیاد نراوە لەسەر شیکردنەوە بیرکاریەکان و 100 ئاستی جیاواز لە خۆدەگرێت. (داگرتن)
Knock Balls

یاریەکە خۆی دەبینێتەوە لە ڕووخاندنی کۆمەڵێک شت لە ڕێگەی تەقێنەری تۆپە کۆنەکانەوە. (داگرتن)
Animus – Harbinger

یاریەکە تاقیکردنەوەیەکی ناوازەت بۆ بەردەست دەکات بە هۆی بەرزی گرافیک و جەنگکردن لەگەڵ دوژمنەکانت. (داگرتن)
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.