مایکرۆسۆفت
3, تشرینی یەکەم 2018
مایکڕۆسۆفت بە فەرمی بیستۆکی وایەرلێسی Surface Headphoneـی نمایشکرد

بێگومان سەرباری زنجیرەیەک لە کۆمپیوتەری لاپتۆپ و ڕوومێز واتە دێسکتۆپ، دوێنێ مایکڕۆسۆفت بەرهەمێکی جیاواز و تازەی نمایشکرد، ئەویش Surface Headphone بوو.
ئەم بیستۆکە وایەرلێسە، یاریدەدەری کەسی کۆرتانای لەگەڵ تێکهەڵکێشکراوە و ٤ مایکڕۆفۆنی Beam-formingـی هەن. هەروەک ئەو مایکڕۆفۆنانە ژاوەژاو کەمدەکەنەوە و ١٣ ئاستی کەمکردنەوەی ژاوەژاوەیان هەیە. سەرباری ئەوەی پشتگیری خۆکارانەی ڕاگرتن و دەستپێکردنەوەی دەنگ واتە Play و Pause دەکەن و دەتوانرێت وەڵامی پەیوەندیان پێ بدرێتەوە.
ئەم بیستۆکانە بە دەرچەی USB-C بارگاوی دەبنەوە و هێشتاش شوێنی دەرچەی جاک ٣.٥ ملمیان هەیە. ئەم بیستۆکانە تەکنەلۆژیا خێراکەی بلوتوزی مایکڕۆسۆفتیان بۆ پەیوەست بوون تێدا بەکارهاتووە و پاتریەکەیشی بەرگەی ١٥ کاتژمێر دەگرێت.
لە خوارەوە بینەری ڤیدیۆیی ڕیکلامی ئەم بیستۆکە نایابەی مایکڕۆسۆفت بن:
[su_youtube url=”https://youtu.be/xFe_ZYtfsZg”]
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!