ئەپ و نەرمەکاڵا
3, تشرینی یهكهم 2018
ئەپی SuperSUـی تایبەت بە ڕووت کردن لە کۆگای گووگڵ پلەی دیار نەما

ئەگەر لەو کەسانە بیت کە ئارەزووی بەدەست هێنانی دەسەڵاتی ڕووتیان هەیە ئەوا لەوانەیە گوێبیستی ئەپی SuperSU بووبیت، ئەپەکە بە یەکێک لە بەناوبانگترین ئەپەکانی “ڕووت” دادەنرێت لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لەسەر سیستمی ئەندرۆید، کۆمپانیای Chainfireـش کە گەشەپێدەری ئەپەکەیە هەستا بە پێدانی ئەپەکە بە CCMT لە ساڵی 2015ـدا هەتاوەکو گەشەی پێبدرێت.
بەڵام لە ئێستادا و بە هۆکارێکی نەزانراو ئەپەکە لە کۆگای گووگڵ پلەی سڕاوەتەوە، هەتاوەکو ئێستاش هیچ ڕوونکردنەوەیەک نەدراوە لە هەژمارە فەرمییەکانی لە تویتەر و گووگڵ پڵەس لە بارەی پەڕەکەشیان لە فەیسبووک ئەوا لە مانگی سێیەمی ڕابردووەوە هەتاوەکو ئێستا هیچ بڵاوکراوەیەکی نەبووە، پێشبینی دەکرێت هۆکاری سڕانەوەی ئەپەکە بۆ وازهێنانی کۆمپانیای CCMT بێت لە ئەپەکە چونکە کۆتا وەشانی لە ماڵپەڕی APKMirror لە مانگی یەکەمی ڕابردوودا بووە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
سەرکەوتوو بن