ئاسایشی ئەلیکترۆنی
4, تشرینی یهكهم 2018
کەلێنێک ڕێگە دەدات بە تێپەڕاندنی وشەی نهێنی ئایفۆنەکان لە iOS 12

بێگومان هەموومان گوێبیستی پارێزراوی سیستمی ئای ئۆ ئێس بووین بەڵام لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەر سیستمێکی ئای ئۆ ئێسدا ڕێگە و فێڵی نوێ دەردەکەوێت کە بە هۆیانەوە دەتوانرێت وێنە و پێکهاتە کەسێتیەکان ببینرێت، ئێستاش لە iOS 12 و 12.1ـدا دەرکەوتووە کە دەتوانرێت تێپەڕە وشەی تایبەت بە پاراستنی ئایفۆنەکان تێبپەڕێنرێت لە ڕێگەی کەلێنێکەوە و بە شێوازێکی ئاڵۆز، سەرەتا پێویستە تایبەتمەندی VoiceOver چالاک بکرێت پاشان لە ڕێگەی مۆبایلێکی دیکەوە هەڵدەستیت بە ناردنی نامەیەک بۆ ئەو ئایفۆنەی دەتەوێت وشە نهێنیەکەی تێبپەڕێنیت، پاش ناردنی نامەکە و کردنەوەی لە ئایفۆنەکەدا ڕوونماکە سپی دەبێت و لە ڕێگەی بەشێکی نەبینراوەوە دەتوانیت دەستت بگات بە ژمارە مۆبایل و وێنە کەسێتیەکانی بەکارهێنەرەکە، ڕوونکردنەوەی زیاتر لە بارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەم کارە لە ڤیدیۆکەی خوارەوەیە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.