سۆنی
4, تشرینی یهكهم 2018
دزەپێکردنی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی Xperia XA3 Ultra

بە پێی چەند هەواڵێکی دزەپێکراو وا دیارە کۆمپانیای سۆنی دەیەوێت مۆبایلی Xperia XA3 Ultra ڕابگەیەنێت بە ڕوونمایەکی گەورە کە قەبارەی 6.5 ئینجە و بە ڕوونی 2160×1080 پێکسڵ، سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی دیکەی مۆبایلەکە پێشبینی دەکرێت کاربکات بە پڕۆسێسەری Snapdragon 660 لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەی 6 گێگابایت و بە بیرگەی 64 گێگابایت، هەروەها مۆبایلەکە خاوەنی دەرچەیەک دەبێت لە جۆری USB-C و هەتاوەکو ئێستاش هەر خاوەنی دەرچەی بیستۆکی 3.5 مللیمە، سەبارەت بە بەشی پشتەوەی ئەوا مۆبایلەکە خاوەنی دوو کامێرایە بە تەنیشت یەکەوە لە بەشی سەرەوەی لەگەل بوونی هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشتی مۆبایلەکە.


هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.