هەواڵ
4, تشرینی یه‌كه‌م 2018
پێگەی تۆڕمیکس بە کۆمەڵێک تایبەتمەندیەوە نوێکرایەوە

تۆڕمیکس پێگەیەکی کوردیە و ژمارەیەک بەکارهێنەری زۆری لە خۆی کۆکردووەتەوە، لە ئێستاشدا پێگەکە نوێکراوەتەوە و چەند تایبەتمەندیەکی بۆ زیاد بووە و لە ڕێگەی ئەم خاڵانەی خوارەوەش دەتوانن ئاشنا ببن بە تایبەتمەندیە نوێیەکان.
- خێراتركردنی تۆڕ
- زیادكردنی دۆخی تاریك (شه‌و)
- زیادكردنی ئاگاداری پێشوه‌خته
- زیادكردنی ناردنی دیاری
- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خاڵه‌كان و به‌ره‌وپێش بردنی توانای گۆڕینی خاڵ بۆ پاره و بازاڕپێكردنی
- زیادكردنی ئیمۆجی
- سكاڵا تۆماركردن له‌سه‌ر سه‌رنج (كۆمێنت)
- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌ژمار له ڕێگای ژماره‌ی مۆبایل
- زیادكردنی به‌شی بڵاوكراوه چاڵاكه‌كان
- پاراستنی زیاتری هه‌ژمار و بینینی له‌كوێ ههژمارەكەت كراوه‌ته‌وه
- بینینی چالاكیه‌كانی به‌كارهێنه‌ر وه‌ك به دڵ بوون و سه‌رنج و هتد…
- كۆنتڕۆڵی زیاتری ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ر ئه‌یه‌وێت چ ئاگانامهیهكی پێ بگات
- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاردانه‌وه بۆ سه‌ر بڵاوكراوه‌كان
- گۆڕینی دیزاینی هه‌ندێك به‌ش
- گه‌یشتنی ئاگانامه كاتێك كه‌سێك سه‌یری ڕۆژانهكهت ئه‌كات
- بینینی هاوڕێی هاوبه‌ش له نێوانتان
- زیادكردنی به‌شی گه‌ڕان له بڵاگ و گۆڕانكاری زیاتر له به‌شی بڵاگ
- گۆڕانكاری كردن له به‌شی گه‌ڕان
- دۆزینه‌وه‌ی كاڵای نزیك لێته‌وه
- به‌ره‌وپێش بردنی به‌شی بانگه‌شه‌كان (سپۆنسه‌ر)
- زیادكردنی دوگمه‌ی (هه‌موو وه‌ك خوێنراوه) له به‌شی په‌یامه‌كان
- ده‌سه‌ڵات دان به به‌كارهێنه‌ر كه بدۆزرێته‌وه له گه‌ڕان یاخود نا
- چاككردنی چه‌ند ههڵهیەک
له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێر وه‌شانی نوێی ده‌منامه‌ی تۆڕمیكس بۆ ئه‌ندرۆید به‌رده‌ست ئه‌بێت و ئه‌توانن نوێی بكه‌نه‌وه.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردی‌دا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.