ئای ئۆ ئێس
5, تشرینی یهكهم 2018
ئەم مانگە دەست دەکرێت بە ناردنی وەشانی 9ی ئەندرۆید بۆ ئەم مۆبایلانەی نۆکیا

لە مانگی ٨ ڕابردوو، کۆمپانیای HMD ئەوەی ڕاگەیاند کە دەست دەکەن بە ناردنی وەشانی نوێی ئەندرۆید ٩ بۆ مۆبایلەکانی نۆکیا لە مانگی ٩ـدا، وە نۆکیا ٧ پڵەس یەکەم مۆبایل بوو لە هەفەت ڕابردوو ئەم وەشانەی پێگەیشت. وە ئێستاش کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە ئەم مانگە واتا مانگی ١٠ وەشانی ئەندرۆید ٩ بە هەندێک مۆبایلی دیکە دەگات.
- زۆربەی مۆبایلەکانی نۆکیا، بە کۆن و نوێیەکانەوە وەشانی ئەندرۆید ٩ـیان پێدەگات.
هەروەها دوێنێ لە کۆنگرەی ڕاگەیاندنی نۆکیا ٧,١، نۆکیا ڕایگەیاند کە ئەم مانگە بە هەمان شێوە وەشانی ئەندرۆید ٩ بۆ مۆبایلەکانی نۆکیا ٦,١ – ٦,١ پڵەس دەنێرن. لە کاتێکدا کە نۆکیا ٧ی ساڵی پار و نۆکیا ٨ی ئەمساڵیش لە مانگی داهاتوودا وەشانەکەیان پێدەگات.

محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.