10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 5, تشرینی یه‌كه‌م 2018 بۆچوون

لە ساڵی 2017ـەوە بەهۆی فێڵکردنەوە کۆمپانیای PUBG زیاتر لە 13 ملیۆن هەژماری بلۆک کردووە

زۆرینەی یارییەسەرهێڵەکان بە یاریکەرانی فێڵباز توش بوون لەوانەش یاری پەبجی، بەڵام کۆمپانیای پەبجی ڕێگەیەکی تایبەت دەگرێتە بەر بۆ نەهێشتنی گزیکردن و هاککردنی یارییەکە، لەلایەن هەندێک یاریکەرەوە. بەهۆی خزمەتگوزارییەکانیانەوە کە تێیاندا خزمەتگوزاری دژەهاک هەیە، زۆرینەی ئەو یاریکەرانە بلۆک دەکرێن کە هەوڵی فێڵکردن یان هاککردنی یارییەکەیان دەدەن و دەستکاری یارییەکە دەکەن بە مەبەستی بەهێزکردنی سروشتی خۆیان بەرامبەر یاریکەرانی دیکە، ئەوەتا لە نیوەی ساڵی پارەوە زیاتر لە ١٣ ملیۆن هەژماری یاریکەران بلۆک کراون.

وە هەر لەم بارەیەشەوە، کۆمپانیای پەبجی زیاتر ڕووبەڕووی ئەم جۆرە کەسانە دەبێتەوە بە مەبەستی زیاتر دڵنیایی دان دەربارەی ئەوەی یارییەکەیان لە فێڵبازان بە دوورە. وە لەگەڵ هەر نوێکردنەوەیەکی یارییەکەشدا ئاسانکاری زۆرتر کراوە بۆ یاریکەران لە ناردنی ڕیپۆرت لە کاتی بینینی یاریکەرێکی فێڵبازی بەرامبەریان.

نەک تەنیا لە پەبجی یاریکەرانی فێڵباز هەن، بەڵکو لە پەبجی مۆبایلیش ئەم جۆرە یاریکەرانە بە ڕێژەیەکی زۆر هەن، بەڵام خۆشبەختانە بەهۆی بەهێزی ئاسایشی زانیارییەکانی یارییەکە و گرنگیپێدانی کۆمپانیای تێنسێنت(گەشەپێدەری یاری پەبجی مۆبایل) ڕۆژانە و هەفتانە چەندین هەژماری یاریکەرانی فێڵباز دەسڕێنەوە.

Image result for pubg [

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ