هەواڵ
29, تشرینی یهكهم 2012
گەردەلوولەکەی “Sandy” گووگڵی نەوەستاند و مۆبایلی نێکسەس ٤ و تابلێتی نێکسەس ١٠ ئینجی ڕاگەیاند.
بڕیار وابوو گووگڵ کۆنگرەکەی ئەمڕۆی تایبەت بە ئەندرۆیدی دوابخات بەڵام دیارە ئەم گەردەلوولەی کە بە “Sandy” ناسراوە نەیتوانی گووگڵ بوەستێنی و بەڵکو بەرهەمەکانی خۆی هەر ڕاگەیاند کە بریتین لە مۆبایلی هۆشمەنی نێکسەس ٤ و تابلێتی ١٠ ئینجی نێکسەس و وەشانی تازەی ئەندرۆید جێلی بین ٤.٢ ئەمە هەرچەندە کۆنگرەکەیشی هەڵوەشاندەوە.هەردوو ئامێرەکەش لە ڕێگەی کۆگای گووگڵ پلەیەوە لە ٣ی مانگی داهاتوو ئامادەی کڕین دەبن.
تایبەتمەندییەکانی نێکسەس ٤:
- شاشەیەکی چڕی بەرزی 4.7 ئینجی بە ڕوونی بینینی ٧٦٨ * ١٢٨٠
- کامێرای ٨ مێگا پێکسڵە.
- پڕۆسێسەری Qualcomm Snapdragon S4 Pro processor لەسەرە.
- ڕامی ٢ گێگابایتە.
- وەشانی Android 4.2 Jelly Bean لەسەرە.
- نرخی مۆبایلەکە لە ٢٩٩$ دۆلار دەستپێدەکات بە بێ هیچ بەڵێنێک (Contract).
- لە ٣ی مانگی داهاتوو بلاودەکرێتەوە
تایبەتمەندییەکانی تابلێتی نێکسەس ١٠ ئینجی:
- شاشەیەکی چڕی بەرزی بە ڕوونی بینینی ١٦٠٠ * ٢٥٦٠ لەسەرە.
- پڕۆسێسەری dual-core 1.7GHz Samsung Exynos chipset لەسەرە.
- ڕامی ٢ گێگابایتە.
- NFC هەیە و کامێرای ٥ مێگا پێکسڵە.
- نرخی جۆری ١٦ گێگای ٣٩٩$ـە و جۆری ٣٢ گێگای ٤٩٩ دۆلارە.
- لە ٣ی مانگی داهاتوو بلاودەکرێتەوە
سەرچاوە BGR