گووگڵ
6, تشرینی یهكهم 2018
بەمزووانە ئەپی Google Drive بۆ ئەندرۆید دیزاینی مەتێریاڵی پێ دەگات

گووگڵ بەردەوامە لە نوێکردنەوەی ئەپەکانی بە مەتێریاڵ دیزاینی ٢.٠ و دواینیشیان بریتییە لە گووگڵ درایڤ بۆ ئەندرۆید. لە ڕاستیدا گووگڵ درایڤی سەر وێب پێشتر بۆ ئەو دیزاینە نوێکراوەتەوە بەڵام هێشتا بۆ بەکارهێنەران بە گشتی بەردەست نەبووە بەڵام چاوەڕوان دەکرێت بەمزووانە بۆ وێبیش بەردەست بێت.
ئەو وێنانەی خوارەوە، کە دەریدەخەن گووگڵ درایڤ بۆ وەشانی دووەمی مەتێریاڵ دیزاین نوێکراوەتەوە، لە سەکۆکانی XDADevelopers سەرچاوە دەگرن. بە کورتی زۆر گۆڕانکاری بەرچاو بەدی ناکرێت جگە لە هەندێک دەستکاری لە لیستی خوارەوەی ئەپەکە. لە سەرەوەیشی بزوێنەرێکی گەڕان هەیە بۆ گەڕان بەدوای وێنەی مەبەست، کە بەشی سەرەوەی هەموو گرتووە.


ئاڵوگۆڕ لە نێوان هەژمارەکان لە ئێستادا لەژێر وێنۆچکەی هەژمار لەسەرەوە لە بەشی دەستە ڕاست دەبینرێت. بە گشتی لە شێوەکان زۆر شێوەی گۆیی دەبینرێت و بە گشتی فۆنتی سانز بەکارهاتووە وەکو چۆن لە ئەپەکانی تریش گووگڵ بەکاریهێناوە.
ئەمە گشت شتێک بوو دەربارەی دیزاینە نوێکەی گووگڵ درایڤ. ئەپەکە پێشتر بە ڕەنگی سپی سەرتاپای داپۆشرابوو و بەلانی کەمەوە خەراپتر نەکراوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!