گووگڵ 6, تشرینی یه‌كه‌م 2018

پێداچوونەوەی تەواوی Pixel 3 XL پێش ڕاگەیاندنی فەرمی + بزانە چی لەناو پاکەتەکەی هەیە

پێ دەچێت ئەمساڵ گووگڵ نەیتوانیبێت مۆبایلە نوێکانی خۆی بە نهێنی بهێڵێتەوە. لە ماوەی ڕابردوودا Pixel 3 XL بە چەند شێوەی جیاواز دزەی پێکرا و ئەمڕۆش لە پێداچوونەوەیەک بە زمانی چینی بە تەواوی دەردەکەوێت. بفەرموون ئەم بەستەرەوە پێداچوونەوەکەیە بە زمانی چینی.

لە خوارەوە بینەری کەلوپەلەکانی ناو پاکەتی Pixel 3 XL بن، کە کەلەسەرێکی بارگاویکردنەوە، کەیبڵێکی Type-C و ئەداپتەرێکی بیستۆک و ئەداپتەرێکی USB-A و بیستۆکی USB-C و مۆبایلەکە لە ناو پاکەتەکە بونیان هەیە.

پێگەی Android Police بە پشت بەستن بە وەرگێری گووگڵ بڕێک لە زانیارییەکانی خستووەتە ڕوو و ئێمەش لێرە بە زمانی کوردی دەیانخەینە ڕوو. مۆبایلەکە ڕوونمایەکی ٦.٣ ئینجی لە جۆری ئۆلێد هەیە. هەر لە پێداچوونەوەکەدا هاتووە کە لە پشتەوەی بەشی سەرەوە شووشەیە و بەشی خوارەوەیشی کانزایە.

هەروەک بەراوردی کامێرای Pixel 3 XLـی لەگەڵ iPhone XS Max کردووە و چەند وێنەیەکی داناوە. تاقیکردنەوەکانیش جەخت لەکاتی کەمی ڕووناکی دەکەن واتە Low Light. بە گوێرەی پێداچوونەوەکە، وێنەکانی Pixel 3 XL لە ڕاستیەوە نزیکن و ناڕێکی و تەڵخیان کەمترە و جوانترن. سەبارەت بە کامێراکانی پێشەوەی، ئاماژە بە هیچ شتێک نەکراوە.

پێتان وایە هیچ شتێک مابێت هەفتەی داهاتوو لە ڕۆژی کۆنگرەکەیان گووگڵ نمایشی بکات؟! پێم وایە گووگڵ دەست بە وەرگرتنی داواکاری پێشوەختە بکات بۆ فرۆشتن باشترە هههه.

سەرچاوە :
تاگەکان google
بۆچونی تۆ