10
گووگڵ 6, تشرینی یه‌كه‌م 2018

ئەپی هەواڵی گووگڵ دۆخی تاریک Dark Modeـی بۆ بەردەست دەکرێت

دۆخی تاریک بە شێوەیەکی بەرچاو بۆتە دڵخوازی بەکارهێنەران و پێیان خۆشە لە گشت سیستەم و ئەپەکان بوونی هەبێت. بێگومان ئەم دۆخە لە کاتی شەودا یان نەبوونی ڕووناکیدا سوودی زۆری هەیە و دەبێتە هۆی ئەوەی ڕێگە بگرێت لەوەی پاشبەما سپییەکان کاریگەری لە چاوت بکات و زیان بە ڕێتیناکانی بگەیەنێت. پێویستە بیرمان نەچێت، کە هەندێک بەکارهێنەر تەنانەت لە ڕۆژیشدا بەکاری دەهێنن.

لەم دواییانە گووگڵ دۆخی تاریکی بۆ زۆربەی ئەپەکانی زیادکرد بە ئەپی Android Phone و Google Feed و Android Messages و YouTubeـیشەوە. ئێستاش Google News دوایین ئەپی گووگڵە کە ئەم دۆخەی بۆ زیادبکرێت و بژاردەی چالاککردنی ئەو دۆخە بە بەکارهێنەران بدات.

هەندێک وێنەی ڕووکاری ئەپەکە دەریدەخەن کە ئەپی Google News بەمزووانە بژاردەی دۆخی تاریک Dark Modeـی بۆ زیاد دەکرێت بە شێوەیەک کە خۆکارانە لە شەودا دۆخەکە چالاک ببێت. پێدەچێت ئەم دۆخە لەگەڵ وەشانی ٥.٥ـی ئەم ئەپە بەردەست ببێت. لە ئێستادا وەشانی ٥.٤ هەیە و چاوەڕوان دەکرێت وەشانی نوێ بەم زووانە لە گووگڵ پلەی بەردەست ببێت.

لەم بەستەرەوە ئەپی هەواڵی گووگڵ بۆ ئای ئۆ ئێس دابگرە

لەم بەستەرەوە ئەپی هەواڵی گووگڵ بۆ ئەندرۆید دابگرە

سەرچاوە :
تاگەکان google
بۆچونی تۆ