ئەندرۆید
6, تشرینی یهكهم 2018
گووگڵ کڕۆم کۆتایی بە پشتگیریکردنی Android Jellybean دەهێنێت

گەشەپێدەرانی XDA ئاشکرایان کرد کە وا دیارە کۆمپانیای گووگڵ لە پلانیدایە لە داهاتوویەکی نزیکدا پشتگیری وێبگەڕی گووگڵ بۆ سیستمی Android Jellybean ڕابگرێت، لە ئێستادا لە کۆگای گووگڵ پلەیەوە دەتوانیت ئەپی کڕۆم لەسەر ئامێرێکی کارکردوو بە Android 4.1 جێگیر بکەیت بەڵام بە پێی پێشبینی گەشەپێدەرانی XDA وا دیارە لە داهاتوودا تەنها پشتگیری ئەو ئامێرانە دەکات کە کاردەکەن بە سیستمی Android 4.4 KitKat و بەرزتر، شایەنی باسە ڕێژەی ئامێرە کارکردووەکان بە سیستمی Android Jellybean دەگاتە 32 ملیۆن ئامێر کە ئەمەش ڕێژەی لە سەدا 3.5%ـی ئامێرە کارکردووەکانە بە سیستمی ئەندرۆید، هەر بۆیەش گەر خاوەنی ئامێرێکی کارکردووی بەم سیستمە ئەوا پێویستە لەسەرت ئامێرەکەت نوێ بکەیتەوە یان جێگرەوەیەک بۆ وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم بدۆزیتەوە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.