مایکرۆسۆفت 6, تشرینی یه‌كه‌م 2018

مایکڕۆسۆفت نوێکردنەوەی Windows 10 October 2018 بە هۆکاری سڕینەوەی پەڕگەی بەکارهێنەران دەوەستێنێت

هەفتەی ڕابردوو لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا، مایکڕۆسۆفت جگە لە ڕاگەیاندنی زنجیرەیەک لە بەرهەمی ڕەقەواڵە، بە فەرمی وەشانی Windows 10 October 2018 ـی بەڕدەست کرد، کە لەم بەستەرە دەتوانن نوێکارییەکانی بخوێننەوە.

بە گوێرەی کۆمەڵێک کۆمێنتی بەکارهێنەران لەسەر پێگەی ڕێدت Reddit و سەکۆکانی یارمەتی مایکڕۆسۆفت و چەند شوێنێکی تر لەسەر ئینتەرنێت سەبارەت بە بوونی کێشە لە نوێترین وەشانی ویندۆز، گوایە بەکارهێنەران ڕووبەڕووی سڕینەوەی پەڕگە و فایلی خۆیان بوونەتەوە دوای نوێکردنەوەیان بۆ ئەم وەشانە. ئەم سڕینەوەیەش خۆی لە سڕینەوەی پەڕگە و بوخچەی تەواوی وێنە و پەڕگە و فایلی ئاسایی دەبینێتەوە.

ئەم کێشەیە تەنها ڕووبەڕووی وەشانێکی دیاریکراوی ویندۆز نەبووەتەوە، بەڵکو وەشانی Pro و Homeـیشی گرتووتەوە، کە مایکڕۆسۆفت لە ئێستادا بەرزکردنەوە و نوێکردنەوە بۆ وەشانی Windows 10 October 2018 ڕاگرتووە تا چارەسەری کێشەکە دەکرێت. هەروەک مایکڕۆسۆفت داوای لە بەکارهێنەران هەیە لەکاتی ڕوودانی ئەو کێشەیە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕاژەی خزمەتگوزاری مایکڕۆسۆفت بگرن بە مەبەستی پێدانی چارەسەر.

سەرچاوە :
تاگەکان microsoft Windows10
بۆچونی تۆ