ئەندرۆید
6, تشرینی یهكهم 2018
ئەپی بەناوبانگی دەستکاریکردنی وێنە Photoshop Express تایبەتمەندی نوێی بۆ زیادکرا

ئەپی ئەدۆبی فۆتۆشۆپ ئێکسپرێس بە یەکێک لە بەربڵاوترین ئەپەکانی دەستکاریکردنی وێنە لە سیستەمی ئەندرۆید دادەنرێت. تا ئەم خولەکە ڕێژەی داگرتنەکانی لە ١٠٠ ملیۆن داگرتن لەسەر گووگڵ پلەی تێپەڕیووە. بەم بۆنەیەوە، ئەدۆبی نوێترین وەشانی لەم ئەپە بە چەند نوێکاریەکەوە ڕاگەیاند.

لەم وەشانەدا تایبەتمەندی Stickers واتە لەزگەکان و هەروەها کۆمەڵێک کاریگەری نوێی بۆ زیادکراوە. سەبارەت بە Stickers، کۆمەڵێک هاوپۆلی وەکو Vintage و Love و Adventure لە خۆی دەگرێت.
شایەنی باسە، تایبەتمەندی JPEG Quality Outputـی بۆ زیادکراوە، کە لەکاتی پاشەکەوتی وێنە بەو جۆرە فۆڕماتە دەتوانیت ڕوونی وێنەکە دیاری بکەیت کە تا ٥ ئاست بژاردەت هەیە. ئەمە سەرباری ئەوەی ژمارەیەک لە چاکسازی گشتی لە ئەپەکەدا ئەنجام دراون.
لەم بەستەرەوە ئەپەکە بۆ مۆبایلە ئەندرۆیدەکەت دابگرە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!