تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
7, تشرینی یهكهم 2018
ئینستەگرام تایبەتمەندیەکی نایابی بۆ ستۆرییەکان زیادکرد

لەوانەیە تایبەتمەندی IGTV بۆ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ماوە درێژ بەو شێوەیە نەبووبێتە جێگەی سەرەنجی بەکارهێنەران لە ماوەی ڕابردوودا، لەبەرئەوە ئینستەگرام تایبەتمەندیەکی تری بۆ ئەپەکەی زیادکرد و ئەم تایبەتمەندیەش تۆمارکردنی ستۆری ماوە درێژە بە شێوەی پارچە پارچەK کە ئەمەش هاوشێوەی سناپچاتە و ناسراوە بە Instagram Continuous Stories.
خولەکێک لەو ڤیدیۆیەی کە تۆماری دەکەیت بە شێوەی پارچە پارچە بەدوای یەکدا تۆماردەبێت بەڵام لەگەڵ دروستبوونی هەر پارچەیەک لەسەر دوگمەی تۆمارکردن پارچەکە دەردەکەوێت و بەدوایدا ڕاستەوخۆ پارچەی دواتر دەست پێدەکات.
لەخوارەوە بە زیندووی بینەری شێوازی تۆمارکردنەکە بن:
[su_youtube_advanced url=”https://youtu.be/CnGkHSp2Evk”]
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!