10
ئای ئۆ ئێس 30, تشرینی یه‌كه‌م 2012 بۆچوون

دیارییەک بۆ فێرخوازانی زمانی عەرەبی ئەپڵیکەیشنی “إعراب القرآن” بۆ ئایفۆن و ئایپاد!

لەماوەی ڕابردوودا فێرخوازانمان خەونیان بە بوونی بەرنامەیەکی کۆمپیوتەری دەبینی بۆ إعراب کردنی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز، دوای ئەوەی لەساڵانی ڕابردوو بەرنامەیەک دروستکرا بۆ سیستەمی ویندۆز و ڕێژەیەکی زۆری فێرخوازانمان سودیان لێبینی، سوپاس بۆ خوا ئەمە لە کۆمپیوتەرەکانەوە بازی داوەتە سەر مۆبایلە هۆشمەندەکان، ئەوەتا ئەمڕۆ کۆمپانیایەکی گەشەپێدانی ئەپڵیکەیشن بۆ ئایفۆن و ئایپاد بەرنامەیەکی ناوازە و پێشکەوتووی تایبەت بە إعراب کردنی قورئانی پیرۆزی بڵاوکردەوە و تایبەتمەندی ناوازە لە خۆخی دەگرێت. جگە لەبوونی إعراب بەشی بلاغە و صەرفیشی تێدایە کە ئەمە فێرخوازانی زمانی عەرەبی باشتری لێدەزانن و زۆر پێویستیانە.

کەواتە فێرخوازانی زمانی عەرەبی لە ئێستا بەدواوە لەسەر ئایفۆنەکانتان و لەناو گیرفانەکانتان چەندین بەرگتان(موجەڵەد)تان پێیە و لە هەرکات و شوێنیک بن دەتوانن سودی لێببینن، فەرمون لەم لینکەی خوارەوە بە کلیک کردن لەوێنەکە لە ئایتیونس داونلۆدی بکەن و ئەپڵیکەیشنەکە خۆڕاییە:

:ئەمانەش چەند وێنەیەکی ڕووکاری بەرنامەی (إعراب القرآن الکریم)ن

[image src=”http://a1646.phobos.apple.com/us/r30/Purple/v4/3c/3a/78/3c3a780d-4fdb-9600-77a4-3ee543df72b8/mzl.vuyavmqb.480×480-75.jpg” width=”480″ height=”480″ lightbox=”yes” align=”center”] [image src=”http://a1347.phobos.apple.com/us/r30/Purple/v4/9c/b0/c2/9cb0c290-50d5-a089-dab8-3864d5a3debd/mzl.sgnszhzw.320×480-75.jpg” width=”480″ height=”480″ lightbox=”yes” align=”center”] [image src=”http://a264.phobos.apple.com/us/r30/Purple/v4/82/35/4d/82354d42-ca6f-6417-23c7-b405e43e1711/mzl.ysezrstg.320×480-75.jpg” width=”480″ height=”480″ lightbox=”yes” align=”center”] [image src=”http://a807.phobos.apple.com/us/r30/Purple/v4/57/dd/e3/57dde3aa-842c-a6c7-dbb3-e8bd9890a92c/mzl.wxihzkya.480×480-75.jpg” width=”480″ height=”480″ lightbox=”yes” align=”center”]

بۆچونی تۆ