گەرمترین
7, تشرینی یهكهم 2018
فۆرتنایت لەسەر iOS لە تەنها 200 ڕۆژدا قازانجێکی پێوانەیی دەکات

بە گوێرەی کۆمپانیای شیکاری، سێنس تاوەر، وەشانی مۆبایلی فۆرتنایت لە تەنها ٢٠٠ ڕۆژی یەکەمیدا لەسەر سیستەمی ئای ئۆ ئێس بڕی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار قازانج دەکات.
ئەو ژمارەیە جێگەی سەرسوڕمانە بە بەراورد بەو شێوە بازرگانیەی کە فۆرتنایت دەیکات، کە یاریەکی خۆراییە و لەسەر زۆربەی سەکۆکان بەردەستە و تەنها پارە لە ڕێگەی کڕینی نێوخۆیی یاریەکە دەستەبەر دەکات. ئەمە جگە لەوەی کە یاریکەرانی ئەو یارییە دەتوانن لە ڕێگەی پارەی جۆری V-Bucks شت بکڕن کە پارەیەکی تایبەتی فۆرتنایتە و دەتوانرێت لەسەر سیستەمەکانی تریش هاوکات Sync بکرێت و هەمان شت بەکاربهێننەوە.
شایەنی باسە، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە فۆرتنایت ٣٠٠ ملیۆن و کلاش ڕۆیەلیش ٢٢٨ ملیۆن دۆلاری لە ٢٠٠ ڕۆژی سەرەتای دەست کەوت بووە. هەروەک سێنس تاوەڕ ئاماژە بەوە دەکات، کە یاریکەران بە تێکڕا ١.٥ ملیۆن دۆلاریان لەسەر فۆرتنایت لە ڕۆژێکدا خەرجکردووە لە سەرەتای ڕاگەیاندنیەوە، و هەروەها ٢.٥ ملیۆن دۆلاریش لە کاتی گەیشتنی وەرزی شەشەمی لە ٢٧\٩\٢٠١٨ـەوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!