ئای ئۆ ئێس
7, تشرینی یهكهم 2018
ئەپی Facebook Lite بەم زووانە بۆ iOS بەردەست دەبێت

سێ ساڵ لەمەوبەر ئەپی Facebook Lite بۆ ئەندرۆید بۆ چەند وڵاتێک بەردەستکرا. ئەمڕۆ فەیسبووک لەسەر ئەندرۆید بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە وڵاتان بەردەستە بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاشەوە.
سەرەڕای ئەوەی ئەم ئەپە وەشانی جێگیری پێشتر ڕاگەیاندراوە لەسەر ئەندرۆید، بەڵام ھێشتاش وەشانی تاقیکاری هەیە بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن تایبەتمەندییەکان پێش ئەوەی بۆ وەشانی جێگر زیادبکرێن تاقی بکەنەوە.
ئێستاش، ئەگەر ئامێرێکی ئای ئۆ ئێست هەیە، دەتوانیت بەشداری لە بەرنامەی تاقیکاری ئەپی Facebook Lite بکەیت بۆ ئای ئۆ ئێس. بە گوێرەی پێگە تەکنەلۆژییەکان، ئەم ئەپە تا ئێستا لە کۆگای ئەمریکی ئەپستۆر بەردەست نەبوو، بەڵام لە کۆگای تورکی ئەپستۆر بینراوە.
ئەپی Facebook Lite ئامانج لێی کەمتر بەکارهێنانی ئەو سەرچاوانە بووە کە ئەپی ئاسایی فەیسبووک بەکاریاندەهێنێت، ئەمەش لە پێناو ئەوەی کە ئەپەکە بەبێ کێشە لەسەر ئامێرەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس کاربکات، بەتایبەتی ئەو ئامێرانەی کە توانستیان کەمە و هەروەها ئەو شوێنانەیشی کە ئینتەرنێت لێیان خێرا نییە. هەروەک، ئەپەکە شوێنێکی زۆر لە بیرگە ناگرێت و وزەی کەمتریش بەکاردەهێنێت.
لە ڕاستیدا، تا ئێستا ڕوون نییە و ناتوانین پێشبینی بکەین کە بە ڕوونی کەی ئەپی Facebook Lite بۆ ئای ئۆ ئێس بەردەست دەبێت، بەڵام لەبەرئەوەی وەشانی بەیتا واتە تاقیکاری لە تاقیکردنەوەدایە لە ئێستادا، هیواخوازین ماوەیەکی زۆر نەخایەنێت و بەم زووانە بۆ هەمووان بکەوێتە ئەپستۆرەوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!