ئەندرۆید 8, تشرینی یه‌كه‌م 2018

5 ئەپی نوێ و ناوازە بۆ مۆبایلی ئەندرۆیدەکەت دابگرە

کۆگای گووگڵ پلەی پڕە لە ئەپی بەسوود و هەمەچەشن بۆ ئەم جارەش ژمارەیەک ئەپی نوێ و ناوازەمان بۆ ئامادە کردوون.

Yahoo Together

ئەپە نوێیەکەی کۆمپانیای یاهووە بەکاردێت بۆ گفتوگۆ و هەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێیە و شایەنی تاقیکردنەوەیە. (داگرتن)

Run An Empire

ئەپێکی وەرزشکردنی نوێیە بەڵام بە بیرۆکەیەکی جیاواز و لە شێوەی یاریە تیایدا پێویستە لەسەرت ڕابکەیت بۆ ئەو شوێنانەی کە وەرزشیان تیادا دەکەیت و پاش ماوەیەک ئەگەر نەڕۆیتەوە بۆ ئەو شوێنانە ئەوا براوە نابیت لەم یاریەدا. (داگرتن)

InWare

ئەپێکی زۆر بەسوودە هەڵدەستێت بە پیشاندانی زانیاری ورد و تەواو لەسەر سەرجەم پارچەکانی مۆبایلەکەت وەک ڕوونما و پڕۆسێسەر و بیرگە و ڕام و چەندینی تر. (داگرتن)

Profiler

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت لە ڕووکاری مۆبایلەکەتدا ئاگاداری چالاکی و ڕێژەی بەکارهێنانی ڕام و هێڵی ئینتەرنێت و پلەی گەرمی پاتری و پڕۆسێسەر ببیت. (داگرتن)

Xperia™ Venom Theme

ئەپەکە ڕووکاری Venom لە خۆدەگرێت بە هۆیەوە دەتوانیت پاشەبنەما و ڕەنگی بەکارهێنراو لە دیزاینی ئەپەکان و ڕووکار و هەروەها شریتی حاڵەت و دوگمەکانی گەڕانەوەی مۆبایلەکەت بگۆڕیت. (داگرتن)

تاگەکان ئەندرۆید
بۆچونی تۆ