هەواڵ
8, تشرینی یهكهم 2018
تایبەتمەندی کاتژمێری زیرەکی LG Watch W7

کۆمپانیای ئێڵ جی لەگەڵ ڕاگەیاندنی مۆبایلی V40 ThinQـدا کاتژمێری زیرەکی LG Watch W7ـی ڕاگەیاند و لەم بابەتەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر مۆبایلەکە بخوێنیتەوە (بە فەرمی ئێڵ جی مۆبایلی LG V40 ThinQـی بە 5 کامێراوە ڕاگەیاند)، سەبارەت بە کاتژمێرەکە ئەوا تایبەتە بەو کەسانەی حەز دەکەن کاتژمێرەکانیان خاوەن دیزاینێکی کلاسیکی بێت و لەگەڵ ئەوەشدا هەڵگری تایبەتمەندی نوێ بێت، کۆمپانیای ناوبراو بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Soprod SAـی سویسری هەستاون بە دروستکردنی ئەم بەرهەمە کە هەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندی ناوازەیە.
کاتژمێرەکە خاوەنی دیزانێکی کلاسیکیە و لەگەڵ ئەوەشدا کاردەکات بە سیستمی وەگەڕخەری Wear OS و توانای بەرگەگرتنی هەیە بۆ ماوەی 2 ڕۆژ لە بەکارهێنانی بەردەوام لەگەڵ بەرگەگرتنی بۆ 3 یان 4 ڕۆژ بێ بەکارهێنانی تایبەتمەندیە زیرەکەکان، لەگەڵ ئەمەشدا کاتژمێرەکە خاوەنی تایبەتمەندیەکە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت سەرجەم تایبەتمەندیە زیرەکەکانی کاتژمێرەکە ناچالاک بکەیت و وەک کاتژمێرێکی ئاسایی بەکاریبهێنیت بۆ ئەمەش توانای بەرگەگرتنی هەیە هەتاوەکو 100 ڕۆژ.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری LCD و بە قەبارەی 1.2 ئینج و بە ڕوونی 360×360 پێکسڵ و بە دووری 44.5×45.4×12.9 مللیم
- پڕۆسێسەر: Snapdragon Wear 2100
- کێش: 79.5 گرام
- ڕام: 768 مێگابایت
- بیرگە: 4 گێگابایت
- پەیوەندیەکان: وای فای + بلوتوس 4.2
- جۆری دەرچە: USB C
- بەرگەگرتن: توانای هەیە لە دژی ئاو بە پێی پێوەری IP68
- توانستی پاتری: 240 میللی ئەمپێر
- نرخ: 449$ دۆلار
سەرچاوە:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.