10
ئای ئۆ ئێس 8, تشرینی یه‌كه‌م 2018

5 لە باشترین لێدەرەکانی ڤیدیۆ بۆ مۆبایلەکەت دابگرە

بێگومان هەموومان لەوانەیە ئارەزووی ئەوە بکەین لێدەرێکی دەرەکی لە جێگای لێدەری فەرمی مۆبایلەکانمان بەکاربهێنین بە هۆکاری دەستکەوتنی تایبەتمەندی زیاتر یاخود ئاسانکاری زیاتر، لەم بابەتەشدا 5 لە باشترینی لێدەرەکانی ڤیدیۆتان پێدەناسێنین کە خاوەنی ڕووکاری سادەن و بۆ بەکارهێنان ئاسانن.

BSPlayer

ئەم لێدەرە بە یەکێک لە کۆنترین لێدەرەکانی ڤیدیۆ دادەنرێت و لە ڕێگای پشت بەستن بە ژمارەی ناوکی پڕۆسێسەری مۆبایلەکە کار بە ڤیدیۆکان دەکات هەتاوەکو بە شێوەیەکی خێراتر کاربکات. (گووگڵ پلەی)

PlayerXtreme Media Player

بە یەکێک لە باشترین لێدەرەکانی سیستمی ئای ئۆ ئێس دادەنرێت بە هۆی ئەوەی هەتاوەکو ئێستا چەندین خەڵاتی وەرگرتووە، لێدەرەکە پشتگیری لە کارپێکردنی سەرجەم جۆرەکانی ڤیدیۆ دەکات و لەگەڵ ئەوەشدا ڕووکارێکی ڕێک و جوانی هەیە. (ئەپ ستۆر)

MX Player

بە دڵنیایەوە زۆرینەمان گوێبیستی بووین یاخود کارمان بەم ئەپە کردووە، ئەپەکە یەکێکە لە بەناوبانگترین لێدەرەکانی ڤیدیۆ و پشتگیری لە کارپێکردنی سەرجەم جۆرەکانی ڤیدیۆ دەکات و لە ڕێگەیەوە دەتوانیت ڕەنگ و قەبارەی ژێرنووسی ڤیدیۆکانت بگۆڕیت. (گووگڵ پلەی) و (ئەپ ستۆر)

Plex

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت ڤیدیۆکانی هەر ماڵپەڕێک پیشان بدەیت بە تەنها دەستکەوتنت بۆ بەستەرەکانیان. (گووگڵ پلەی) و (ئەپ ستۆر)

VLC

بێگومان هەموومان گوێبیستی ئەم ئەپە بووین و لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردووشدا ژمارەیەک بەکارهێنەری زۆری لە خۆی کۆکردووەتەوە بە شێوەیەک تەنها لە کۆگای گووگڵ پلەی ڕێژەی 100 ملیۆن داگرتنی تێپەڕاندووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەپەکە بۆ هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە و دەتوانیت کار بە ڤیدیۆکانت بکەیت بە شێوەیەکی ئاسان بە هۆی سادەیی ڕووکاری ئەپەکە. (گووگڵ پلەی) و (ئای ئۆ ئێس)

بۆچونی تۆ